Advertisements
Skip to content

ته‌مموز 21, 2017

راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ و نەوتەکە

by Kurd

ئەم بەسەر هاتە زۆر لەو کەسانەی کە لەساڵی نەوەدەکان ژیاون ئاشنان پێی و لەوەیە باشتر لەمن نمونەی تریان لابێت. بەڵام بەهۆی ئەو دڵەراوکێی تەلەبەو ئەو هەموو هەوالە درۆی ئەمڕۆ دەرەجەیەو سبەی دەرەجەیە دەرەجەش هەر نەهاتەوە چونکە هەوالەکان درۆبوو ئەم ڕوداوە منی بردەوە بۆ ساڵی نەوەدەکان و ئەم ڕوداوانەی بەبیرمهێناوە:

چاوەروانی نمرەی پۆلی ١٢ و نەوتەکە
کاتی خۆی سالی نەوەدەکان زۆر گرانیبوو ئابڵوقەی ئابوری لەسەر عێراقبوو ئیتر خەڵک زۆر زۆر بێزاربووئیش نەبوو پارە نەبو برسێتیبوو تەقریبەن تۆزێک لە ئێستا خراپتربوو، خەڵک لە مەنفەزێک دەگەرا بۆ ژیان و تەنها دڵخۆشیەک کە هەیبوو ئابڵوقەی ئابوری لاچێت و نەوتەکە هەناردەی دەرەوە بکرێت. کاکە سەدام پەنی دابوو هێرشی کردبوە سەر کوەیت و ئیتر ئابڵوقەی لەسەربوو. جا باس باسی میدیاکان چون و نەچونی نەوتەکەبوو. ئەوەندەهەوال دەهات دەیانوت فڵان رۆژ نەوتەکە ئەڕوا فڵان رۆژ ئابڵوقە لادەچێت ئیتر زۆر درۆکرا هەوالەکان ئەمەنە درۆی تێداکرا خەڵک هەربێزاریەکەی لەحەد نەما چونکە زۆر چاوەروانیان کردو هەر نەوتەکە نەرۆشت، تاوایلێهات کە نەوت ڕۆشت خەڵک خۆشیی لەبیر نەبوو بیکات ئەوەندە ناخۆشیی چاوەروانیی چەشتبوو.
جا ئەترسم ئەم چاوەروانیەی پۆلی ١٢ ەکانی ئەمساڵیش بۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ ئەوەنە زۆر بکێشێ کە ئەنجامیش ئاشکرابکرێت وەک نەوتەکە خوێندکار دڵی پێخۆش نەبێت
ZAnkoLine من لەو جیلەبووم

Advertisements
Read more from هەواڵ, پۆلی ١٢

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: