Advertisements
Skip to content

ته‌مموز 23, 2017

بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ زانیاری تەواو لەسەر بەشی کیمیا

by Kurd

بەشی #کیمیا چیەو خوێندن چۆنە تێیدا؟
#تاگ پۆلی١٢ ەیەک
بەشی کیمیا لە کۆلێجی زانست و لە کۆلێجی پەروەردەش هەیەو خوێندن لەهەردوکیاندا ٤ ساڵەو دەرچوی ئەم بەشە دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس.
دەرچوانی کۆلێجی زانست لە زۆر بواردا هەلی دامەزراندنیان هەیە وەک لە کەرتی تەندروستی (وەزارەتی تەندروستی)و کۆمپانیاکان و کوالیتی کۆنترۆلی سنورەکان بۆ پشکنینی کیمیاوی خۆراک و زۆر بواری تر. دەرچوانی کۆلێجی پەروەردە دەتوانن لە وەزارەتی پەروەردە داوای دامەزراندن بکەن و دەبنە مامۆستای ئامادەیی.
بەگشتی لە قۆناغە جیاجیاکانی خوێندن لەبەشی کیمیا بابەتە بنچێنەییەکانی کیمیای ئۆرگانیک و ئەنالایتیکاڵ دەخوێنرێت و پاشان کیمیای ژیانی و زۆر بابەتی تری گرنگ کە ئەوانەی خولیای ئەم بەشەن زیاتر حەزیان لەم بەشە دەبێت ئەگەر بێت و لە کیمیای ژیانی باش تێبەن هەرچەندە لەلای زۆربەی خوێندکاران وانەیەکی ناخۆش و گران دێتە پێش چاو.
نمرەی وەرگیران لەم بەشە لەسەر پێشبڕکێیەوە تەنها بە سیستمی زانکۆلاین دەرچوی پۆلی ١٢ وەردەگیرێت تێیدا و سیستمی راستەوخۆی نیە.
بۆ زانیاری زیاتر بەردەوام و ڕۆژانە سەردانی ماڵپەڕی زانکۆلاین www.zankoline.coبکەن و بچنە سەر بەستەری پرسیارو وەڵام.
بەردەوامبین لەباسکردنی هەموو بەشەکانی زانکۆو پەیمانگاکان

بەردەوام سەردانی ئەم ماڵپەرە بکەن بۆ زانیاری نوێ

Advertisements
Read more from هەواڵ, پۆلی ١٢

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: