Advertisements
نوێ

مامۆستایانی ئاینی کورد کە سەردانی سەدام دەکەن لە ساڵی ١٩٨٤ بزان چەند نەترسانە قسە دەکەن

loading...

سەردانی زانایانی ئاینی کورد بۆ لای صدام ساڵی ١٩٨٤ لە گەرمەی جەنگی عێراق و ئێراندا کۆمەڵێك مامۆستا و زانایانی ئایینی شاری سلێمانی و دهۆك چوون بۆلای صدام، لەسەرەتای دیدارەکەدا صدام ئاماژه بەوە دەکات، کە لەدوای مردنی پەیامبەری ئیسلام . محمد ( ص )، ئێستا لەپڕ کابرایەکمان لێ پەیدا بووە ئەڵێت من ڕەسولی نوێم کە مەبەستی خومەینییە .

سەرەتا سەدام داوا دەکات ئامادەبوان هەریەکەو تێبینی خۆی باسبکات.

پاشان مامۆستایەکی ئایینی بەتەمەنی بەڕێز، زۆر بە ڕاشکاوی و بە سادەیی و بە زمانی کوردی پاراو، داوا لە صدام ئەکات کە ( عفو عام ) بۆ هەموو گەلی کورد دەربکات ( سەربازانی هەڵهاتوو و پێشمەرگە )، پاشان شێخ محمد قەرەداغی ووتەکان ئەکات بەزمانی عەرەبی پاراو ، پاشان صدام ڕاستەوخۆ هەر لەسەر مێزی گفتوگۆکەی داوای پیرەمێردەکە جێ بەجێ ئەکات و بڕیاری ( عفو ) واتە لێبوردن بۆ هەموو کوردێکی هەڵهاتوو دەردەکات

لێرەوە تەواوی قسەکان ببینە

Advertisements

کۆمێنتێک جێبهێڵە

%d bloggers like this: