Advertisements
نوێ

هۆکاری دروستبوونی بەردی گورچیلە

loading...

دکتۆر گۆران فریاد پسپۆڕی گورچیلە و میزەڵدان و پرۆستات لە لێدوانێکی دا بۆ ماڵپەڕی NRT2 باسی لە هۆکاری دروستبوونی بەرزی گورچیلە کرد و چارەسەری خستەڕوو.

ڕاپۆرت/کەناڵی ئێن ئار تی

دکتۆر گۆران  لە سەرەتای قسەکانیدا وتی “هۆکارە سەرەکییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ خەستبوونەوەی میز بە هۆی کەمخواردنەوەی ئاو و شلەمەنییەکان، هەندێك لە بەردەکانی گورچیلە بە هۆی کاری بۆماوەیی، ناڕێکی هۆرمۆن یان بە هۆی دەرمانەوە دروستدەبن”.

هۆکارە یارمەتیدەرەکان:

– بۆماوەیی

– هەڵکشانی تەمەن

– ڕەگەز: پیاوان زیاتر تووشدەبن

– کەمبوونەوەی ئاوی لەش

– ڕژێمی خواردن (پرۆتین، سۆدیۆم، شەکر)

وتیشی “گورچیلە ٩ بۆ ١٢ گیرفانی هەیە کە دەکرێت زیاتر یان کەمتر ببێت، گەر بەرد لە یەکێك لە گیرفانەکاندا دروستببێت و ملی گیرفانەکە بگرێت ئەوا ئازار دروستدەکات، جۆرێکی تر کە لە گورچیلەوە دادەبەزێت بۆ حەوزی گورچیلە ئەوە ئازارێكی بەهێز، بەڵام گەر لە حەوزی گورچیلە بێتە خوارەوە بۆ حالب ئەوا ئازارێکی یەکجار بەهێز دروستدەکات”.

هەروەها “هەندێك بەرد لە سەرەتاوە بە گەورەیی دروستدەبێت  و بە خێرایی گەورە دەبێت ئەم بەردانە کەمتر ئازاریان هەیە”.

نیشانەکانی:

– ئازاری توندی کەلەکە و خوارووی سك

– ئازار لە کاتی میزکردندا

– گۆڕینی ڕەنگی میز (سوور و قاوەیی)

– دڵ تێکچوون و ڕشانەوە

– بەردەوامی میزکردن

– تا و لەرز لەکاتی بوونی هەوکردندا

ئەوەشی وت “ئەو کەسانەی خوێنیان ترشە جۆرێك بەرد دروستدەکات، و ئەو کەسانەش کە خوێنەکانیان تفتە جۆرێکی دیکەی بەرد دروستدەکات”.

دکتۆر گۆران ئاشکرایکرد “دەگونجێت هەوکردن ببێتە هۆی بەردی گورچیلە، و ئەم هەوکردنە ئەگەر میز بگەڕێتەوە بۆ گورچیلە و هەوکردنی بەردەوام هەبێت ئەوا بەردێك دروستدەکات کە بە (کالیسیۆم فۆسفیت) ناودەبرێت، لە دوای لابردنی بەردەکە و چارەسەرکردنی ئەوا بەردەکە دروستنابێتەوە”.

ئاماژەی بەوەدا “بەردێکی دیکە هەیە لە منداڵدا بەردێکی دەگمەنە و قورسە بۆ چارەسەر کردن و نەخۆش تووشی کێشە دەکاتەوە لە چارەسەر و لابردن و نەشتەرگەریشدا”.

ئەوەشی ڕوونکردەوە “ئەو بەردەی زۆر باوە پێی دەوترێت کالیسیۆم ئۆگزالیت، کە هۆکاری دروستبوونەکەی لە %١٠٠ نەزاندراوە، ئەمەش دوو جۆری هەیە یەکێكیان تەنها بە نەشتەرگەری چارەسەر دەکرێت و جۆری دووەمی دەکرێت بەبێ نەشتەرگەری چارەسەر بکرێت”.

لە کۆتاییدا وتی “بەردی یوریك ئەسید کە لە گۆشت دروستدەبێت و چارەسەرەکەی زۆر ئاسانە، بە پێچەوانەوە هەندێك بەرد هەیە بە نەشتەرگەریش چارەسەر نابێت گورچیلەی بەردی بچوك دروستدەکات چونکە پێكهاتەی گورچیلەکە خۆی نەخۆشە”.

خۆ پاراستن:

– خواردنەوەی ئاوی زۆر

– کەمکردنەوەی خواردنە ئۆگزالاتییەکان

– دوورکەوتنەوە لە خۆراکی سوێر و گۆشت

– دورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەکان

– وەرزشکردن

1327102017_Kidney-Express-Archive-L1227102017_pain122894954_892641827567299_700439739_n

 

Advertisements

کۆمێنتێک جێبهێڵە

%d bloggers like this: