Advertisements
Skip to content

تشرینی دووه‌م 20, 2017

لەمەودوا ددان پڕکردنەوەو هەڵکێشان نامێنێت.زانست نزیکبوەتەوە لەشۆڕشە گەورەکە

by Kurd

زانستی/ماڵپەری زانکۆلاین

ڕۆژ بەڕۆژ زانست لە پێشکەوتنی سەرسوڕهێنەردایەو توێژینەوەکان لە بوارە جیاجیاکاندا بەردەوامن . زاناکان بەئومێدن لەوەی رۆژێک بتوانن ڕێگە لەوەبگرن خانەکانی لەش بمرن و کاتی ژیانی درێژبکەنەوە ئەویش بە رێگەی تەکنیکە جۆراوجۆرەکانی بواری مۆلیکولەر بایۆلۆجی.

ئێستا لە زۆربەی زانکۆکانی ئەمریکا زانکان لە تاقیگەکاندا سەرقاڵی چاندنی قەدەخانەن لەوئەندامانەی لەش کە کێشەیان هەیەو وەک دڵ . ئەویش بەوەی قەدەخانەکە شانە توشبوەکە بەیەکێکی نوێ بگۆڕێتەوە.

هەر لەو رێرەوەدا زاناکان ئێستا مشکیان بەکارهێناوە کە توێژینەوەی زیاتری لەسەر بکەن لەوبوارەدا چوونکە زۆربەی جینەکانی مشک و مرۆڤ لەیەکچونیان هەیە ،

مشک تەنها گیاندارە کە دەرکەوتوە ددانەکانی نوێدەبنەوە لەکاتی شکاندا هەروەک گیانەوەری سالاماندەر کە کلکی دروست دەکاتەوە لەکاتی نەمانی.

ئێستا زانکان لە تاقیکەی دکتۆر کیل لە زانکۆی ویسکنسنی ئەمریکا بەوهیوایەن کە ئەو قەدەخانەی کە ددانی مشک دروست دەکاتەوە لەمرۆڤدا بچێنن بۆ ئەوەی هەمان ددان دروست بکاتەوە بەڵام تەنها رێگر ئێستا لەبەردەم زانایاندایە ئەوەیە کە ئەو قەدەخانانە، فرمانکەرێکیان پێویستە کە لەکات و شوێنی دیاریکراودا ددانی نوێ دروستبکاتەوە کەئەمش تا ئێستا ئەستەمە دروستبکرێت .

 

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: