Advertisements
نوێ

کۆتا قسەکانی ستیڤ جۆبزی خاوەنی کۆمپانیای ئەپڵ

loading...

کۆتا وشەکانی ” ستیڤ جۆبز” خاوەنی کۆمپانیای ئەپڵ لەسەرەمەرگدا :

گەشتمە لوتکەی سەرکەوتن لەجیهانی پارەو بازرگانیدا، لەتێڕوانینی خەڵکدا ژیانم نمونەیەكە بۆ سەرکەوتن .
سەرەڕای ئەوەش خۆشی کەم هەیە لەژیانمدا ،
بەڵام بەنسبەت سامانەکەمەوە ئەوە ڕاستییە و پێی گەشتوم .

لەکاتێکدا ئێستا لەسەر قەرەوێڵەی نەخۆشخانە کەوتووم بیرمە ژیانم پڕبوو لەبردنەوەی خەڵات و سامانێکی زۆر، بەردەوام شانازیم پێوەدەکردن، بەڵام ئێستا بەنزیك بوونەی مردن هیچ مانایەکیان نیە بۆمن .

لەم تاریکیەدا ئەڕوانمە تیشکە سەوزەکانی ئامێری هەناسەدانی دەستکرد ،گوێ لەو دەنگە میکانیکیە دەگرم و هەست دەکەم فریشتەی مردن زۆر لێمەوە نزیکە ..

ئێستا دوای ئەوەی ژیانم بەرەو کۆتایی دەڕوات کەهەوڵی کۆکردنەوەی پارەم بۆ دەدا ، زانیم کاتێکی زیاترم هەبوو بۆئەوەی ئامانجەکانی ترم بەدی بێنم کە پەیوەندییان بە پارەوە نیە .
کۆمەڵە ئامانجێك کەگرنگترن وەك : خۆشەویستی ، جوانی ، بەدی هێانی خەونەکانی منداڵیم .

ئێمە بونەوەرێکین دەتوانین یەکترمان خۆش بوێ، خۆشەویستی لەدڵی هەمووماندا بوونی هەیە ،
ناکرێ چارەنوسمان تەنیا گەڕان بێت بەشوێن ناوبانگ و پارەدا ،
چارەنوسێك کە من ژیانم لەسەر دانا، ئێستا ناتوانم لەگەڵ خۆمیان ببەم ..

بەڵێ خۆشەویستی دەتوانێ گەشت بکات هەزاران میل ببڕێت ،بەهۆی خۆشەویستیەوە دەتوانێت بڕۆیتە دوورترین شوێن کە پێشتر توانای ڕۆشتنت نەبووە .
بەڵام ..ئایا دەزانی گرانبەهاترین سەرین کامەیە لەجیهاندا؟

سەرینی نەخۆشخانەیە!
ئەگەر خاوەن پارەبیت دەتوانیت کەسێك بەکرێ بگریت شۆفێریی ئۆتۆمبێلەکەت بۆبکات ، بەڵام ناتوانیت کەسێك بەکرێ بگریت لەجێی تۆ نەخۆشی و ئازارەکەت هەڵبگرێت .

ئەتوانین هەموو ئەو شتە ماددیانە بدۆزیتەوە کەونت کردوون ،بەڵام شتێك کەناتوانیت بیدۆزیتەوە کاتێك ونی دەکەیت : ژیانە .
بەهەر قۆناغێکی ژیاندا تێپەڕین ،لەکۆتاییدا پێویستە ڕوبەڕوی ئەو ڕۆژە ببینەوە کەپەردە لەسەرهەموو شتەکانمان دادەدرێتەوە .
گەنجینەی خۆشەویستی خێزانەکەت هەڵگرە
لەگەڵ خۆشەویستی هاوسەرو هاوڕێکانت ،زۆر گرنکی بەخۆت و کەسە نزیکەکانت بدە..

و: فەرمان بەکر

23755688_298476370650576_6371246952421653849_n

Advertisements

کۆمێنتێک جێبهێڵە

%d bloggers like this: