Advertisements
نوێ

ئافرەت لەنێوان رێزگرتن و سوکایەتی پێکردن لەلێکدانەوەی بانگخوازان و پیاوانی ئاینی

loading...

ئافرەت لەنێوان رێزگرتن و سوکایەتی پێکردن لەلێکدانەوەی بانگخوازان و پیاوانی ئاینی

لەم راپۆرتە ڤیدیۆییەدا تیشک دەخەینە سەر کۆمەڵێک لێدوانی بانگخوازو مامۆستای ئاینی کە لەزاری خۆیانەوە لێکدانەوە بۆ دیدی ئیسلام دەکەن لە

بە بڵاوبونەوەی چەند وتارێکی بانگخوازی ئاینی و پزیشکی نەشتەرگەری د.عبدالواحد لەتۆرە کۆمەڵایەتیەکانی فەیسبووک ، کچان و ئافرەتان بێزاری خۆیان لەو جۆرە وتارانە لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان دەردەبڕن و بە سوکایەتی کردن بە ئافرەت وەسفی دەکەن.

لە چەند گرتەیەکدا بانگخوازی ناوبراو دەردەکەوێت کە دەڵێ با ژنان رێگە بدەن بە پیاوان کە بیکەنە دوژن گەر هاتوو پیاوەکە میوانی زۆربوو یان حەزی لە ژنی تربوو یان زۆر خۆی دەششت:

ڤیدیۆکە

 

 

 

لەبەرنامەیەکی تردا هەمان بانگخواز باسی جیاوازی نێوان ئافرەت و پیاو دەکات و پاساو بۆ ئەوە دەهێنێتەوە کە پیاوو ژن لەیەک جیاوازن لە زۆر روەوە بۆیە ئاساییە پیاو ٤ ژن بهێنێت و نمونەش دەهێنێتەوە بەوەی پیاو دەتوانێ لە دایەرەیەکدا ئیدارەی ٤ ئافرەت بکات

ڤیدیۆ:

 

 

هەروەها لە ڤیدیۆیەکی تردا دەردەکەوێ باسی جیاوازی هەندێ کچی  ئەم سەردەمە دەکات کە شەرمیان نەماوەو مۆز دەخۆن لەبەرامبەر کوڕان

 

شایانی باسە ئەم لیدوانانە بە پێشێلکردنی مافی ئافرەتان لێکدراوەتەوە لەلایەن زۆربەی هەرە زۆری ئافرەتان کە کەرایان دەربریوە لەسەر ئەم لێدوانانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان

بۆ بینی تەواوی وتارەکانی بانگخواز د.عبدالواحد سەیری ئەم دو بەستەری یوتیوبە بکە

 

 

شایانی باسە لەماوەی رابردوودا چەندین مامۆستای ئاینی و بانگخواز لە وتارەکانیاندا ژنان بەجۆرێک دەهێننە بەرباس کە وەک کالایەک سەیردکردن لەلایەن پیاوانەوە لێکدانەوەی بۆ دەکرێت.

 

Advertisements

کۆمێنتێک جێبهێڵە

%d bloggers like this: