Advertisements
نوێ

ئاشتی هەورامی گەرایەوەکوردستان

loading...

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، شاندی حکومەت بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەوروپا، ئەمڕۆ گەڕایەوە هەرێمی کوردستان و وەزیری سامانە سرووشتییەکانیش لەگەڵ شاندەکە گەڕاوەتەوە.

سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 4-12-2017 نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری گەیشتنەوە کوردستان، ئەوەش دوای سەردانەکەیان بۆ پاریس و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا. دواتریش سەردانی کۆسرەت رەسول لە ئەڵمانیا.

سەفین دزەیی ئاشکراشیکرد،  ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لەگەڵ شاندەکە گەڕایەوە هەرێمی کوردستان.

رۆژی هەینی 1-12-2017 شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی لە رێگەی تورکیاوە بەرەو ئەوروپا بەڕێکەوت و رۆژی شەممە لە کۆشکی ئێلیزێ لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پێشوازییان لێکرا و کۆبوونەوە.

پێشتر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، ئاستی هەورامی بە کاری وەزارەت و حکومەت چووەتە دەرەوەی وڵات و دەشگەڕێتەوە.

بڕیارە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رۆژی سێشەممە 5-12-2017 لەبارەی چەند پرسێک کۆببێتەوە.

Advertisements

کۆمێنتێک جێبهێڵە

%d bloggers like this: