Advertisements
نوێ

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆو ئالبێرتی هاوڕێی، چیرۆکی وەفاو وەفاداری

loading...

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆو ئالبێرتی هاوڕێی، چیرۆکی وەفاو وەفاداری

وەرگێران/ماڵپەری زانکۆلاین

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەتێرەی پورتوگالی و یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و مانچستەریونایتدو لشبونەی پێشوو، چیرۆکی خۆی و هاورێی دێرینی ئەلبێرتا رۆژنامەکانی ئیسپانیا سەرقاڵ دەکات.

رۆناڵدۆ بەهەموو تەمەنی قەرزاری ئالبێرتای هاورێیەتی کە گەشتە ئەو رۆژەی کە ئێستا هەمو تاکێکی جیهان دەیناسێ.

چیرۆکەکە

رۆناڵدۆو ئەلبێرتا تەمەنیان خوار ١٨ ساڵ دەبێت و هەردوکیان لەیەک یانەی نەناسراو یاری دەکەن و چیرۆکەکە لەوەوە دەستپێدەکات کە ئیدارەی یانەی سپۆرتینگ لشبۆنەی پورتوگالی سەردانی یانە نەناسراوەکەی رۆناڵدۆو ئەلبێرتا دەکەن و پێش یاریەکە پێیان رادەگەیەنن کە ئەوان یەکێک لە نێوان رۆنالدۆو ئەلبێرتا هەڵدەبژێرن بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ بکەن و ئیدارەی یانەکە پێیان راگەیاند کە هەرکەس لەیاریی کۆتاییدا گۆڵ زیاتر بکات گرێبەست لەگەڵ ئەو دەکرێت.

رۆناڵدۆ دەگێرێتەوە ، ئەوکات ٣ بەهیچ یاریەکەمان بردەوەو من گۆڵی یەکەمم بەپەنارتی تۆمارکرد و پاشان ئەلبێرتا گۆڵی دوەمی تۆمارکرد.

چیرۆکەکە لە گۆڵی سێیەم دەستپتدەکات

رۆناڵدۆ دەگێرێتەوە کە لە هێرشێکی پێچەوانەدا ئەلبێرتا خۆیو گۆلچی تیپی بەرامبەر دەمێننەوەو بەئاسانی دەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات بەڵام ئەو پاسی بەمن داو منیش گۆڵی سێیەمم تۆمارکردو بەم جۆرە یاریەکەمان بردەوە بەئەنجامی ٣ بە سفرو منیش گرەوی پەیوەندی کردن بە یانەی سپۆرتینگ لشبۆنەم بردەوە.

دوای یاریەکە

دوای تەوابونی یاریەکە ئیدارەی یانەی سپۆرتینگ پەیوەندییان بە رۆنالدۆوە کردو  گرێبەستییان لەگەڵ کرد و ئەلبێرتاش بەیەکجاری وازی لەیاریکردن هێنا.

رۆناڵدۆ دەگێرێتەوە دوای یاریەکە چووم بۆ لای ئەلبێرتا و لێم پرسی بۆ پاست دابەمن لەکاتێکدا دەتوانی خۆت گۆڵ تۆمار بکەیت .

لەوەڵامدا ئەلبێرتا وتی: چونکە تۆ لە من باشتری.

دوای بیستنی ئەم چیرۆکە رۆژنامەوانان راستەوخۆ دەچنە بەردەم ماڵی ئالبێرتاو لێی دەپرسن ئایا ئەو چیرۆکە راستە یان نا؟

ئالبێرتا لەوەلامدا دەڵی بەڵیێ ئەو چیرۆکە راستەو دوای ئەوە من بێکارمامەوەو لە وەزعێکی مادی خراپدا ژیام .

ئەوەی سەرنجی رۆژنامەنوسان رادەکەێشێ کۆشک و سەیارەو ناوماڵەکەی ئالبێرتابوو و یەکێک لە رۆژنامە نوسەکان لێی دەپرسێ ئەی ئەم کۆشک و سەیارەو خۆشگوزەرانیە بەچی؟

ئالبێرتا لەوەڵامدا دەڵێ:

بە وەفای رۆناڵدۆ بۆ هاوڕێکانی و لەبیرنەکردنی چاکە

بۆ بینینی هەمو یاریەکانی خولی ئیسپانی و ئنگلیزی و فەرەنسی وئەڵمانی و ئیتالی ئەوا ئێستا لایکی پەیجی وەرزشنێت بکەن لەم لینکەی خوارەوە

 

https://www.facebook.com/warzshnett/

Advertisements

کۆمێنتێک جێبهێڵە

%d bloggers like this: