Advertisements
نوێ

مزگەوتی سەوافتان بیستوە لەھەولێر؟ بزانن سەواف چ دوژمنێکی کوردبوە

loading...

دەزانن سەواف كێیە؟ مزكةوتة كةورةكةى هةولير بةناوى ئةم دوزمنةى كوردةوة نراوة جونكة ناوى كوردى حةرامة لة مزكةوت بنريت جائز نية جونكةتا سةرئيسك دوزمنى كةلى كوردبووة بةرةجةلك خةلكى موصلة دوزمنى سةرسةختى كةلتورى كوردبووة
لە ناوەڕاستی پەنجاكانی سەدەی بیستەمدا دوو لاوی كورد، حوسێن رەشوانی و عەبدوڵڵا زێباری بە مەبەستی خوێندن لە زانكۆی (ئەزهەر) دەچنە میسر و لەوێ وەكو قوتابی لەو زانكۆیە دەخوێنن، دواتر لەلایەن (محەمەد الصواف) و (علاالدین خروفە) كە دوو سەركردەی دیاری (اخوان مسلمین) بوون راپۆرتێك لەسەر ئەو دوو قوتابییە كوردە دەدرێتە هەواڵگری حكومەتی میسر و وەكو سیخوڕی موسادی ئیسرائیل پێناسەیان دەكرێت، نەك هەر ئەمە بەڵكو (الصواف و خروفە) لەو راپۆرتەدا داوای لە سێدارەدانی حوسێن رەشوانی و عەبدوڵڵای زێباری دەكەن. دواتر حكومەتی میسر و ئەو دوو قوتابییە دەخاتە كونجی زیندان و چارەنووسی هەردووكیان بە ئاراستەی لە سێدارەدان هەنگاو دەنێت، بەڵام دواتر عەلی كەمال بەك كە سەرمایەدار و دەست رۆیشتوویەكی كورد بوو لە بەغدا، هەر لەسەر حیسابی خۆیشی رەشوانی و زێباری ناردبووە میسر، گوشار دەخاتە سەر باڵێوزی میسر لە بەغداو داوای ئازادكردنیان دەكات و هەر لەو رێگایەش ملی ئەو دوو لاوە كوردە لە پەتی سێدارە رزگار دەكرێت.
خوێنەری بەڕێز با وردترو چڕتر (محمد محمود الصواف)ت پێ بناسێنم، محەمەد مەحمود الصواف ئەو پیاوە بوو كەلە ساڵی 1952 لەسەر راسپاردەی (حسن البنا ) هاتە كوردستان و لە دەڤەری هەڵەبجە لقی (اخوان المسلمین)ی دامەزراند.
محەمەد مەحمود الصواف ساڵی (1956) تاكو (1958) واتا بۆ ماوەی دوو سالأ لە رادیۆی عێراق بەرنامەیەكی ئایینی بە ناوی (علی مائدە القران) هەبوو كە لە بەرنامەكانیدا بەردەوام هێرشی دەكردە سەر گەلی كورد و (تكفیر و تجریم)ی دەكرد و وەكو چۆن نە پزیشك و بەناو فەیلەسووفەكانی حزبی نازی ئەڵمانی بنەچەكە و رەگ و ریشەی ئاینی جوو لەگەڵ نەتەوەیی ئەرمەن دەبردەوە سەر خوێنی پیس و ئەو دوو میللەتەیان بە مایە و هۆكاری سەرجەم ئافات و بەڵاو نەهامەتییەكانی گەلی ئەڵمانی دەزانی، ئاواش (الصواف) لە بەرنامەكانی رادیۆی عێراقدا بەردەوام لە هەوڵی بچووك نیشاندان و ناشیرینكردنی وێنەی سیاسی و كۆمەڵایەتی و كلتوری گەلی كورددا بوو. بۆیەش زۆر كەس رەگ و ریشەی ئەنفالكردنی گەلی كورد لەلایەن رژێمی بەعس وەكو بیرۆكە دەگێڕنەوە بۆ بەرنامەكانی (علی مائدە القران)ی الصواف.
دوای ئەوەی لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمدا مام جەلال تاڵەبانی وەكو نوێنەری بزووتنەوەی ئازادیخوازی كوردستان دەچێتە میسر (محمد محمود الصواف) هانی كۆمەڵێك گەنجی ئیخوان دەدات، بۆ تیرۆركردنی مام جەلال! لەهەر هەمووی سەیرتر ئێستا لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و لە جوانترین و ستراتیژییترین شوێنی ئەو شارەدا مزگەوتێك بەناوی (محمد محمود الصواف) درووست كراوە، بۆیەش ئەو رۆژەی بە بەردەمی مزگەوتی (الصواف) لە هەولێر تێپەڕیم، یەكسەر ئەو دێڕە شیعرەی شاعیرێكی كوردم هاتەوە یاد كە دەڵێت: (ئەنفال و كیمیاباران چیرۆكی خوێناوی میللەتێكە كە زوو شتی لە یاد دەچێت. ئایا مایەی ئازار و خەفەت نییە كورد لە مێژوودا خاوەنی مەلای گەورە و مەلا عەبدولكەریمی مودەڕیس و مەولانا خالید بێت، كەچی گەورەترین مزگەوتی پایتەختی وڵات بەناوی دوژمنێكی سەرسەختی كوردبێت؟؟؟!!
زیرەك كەماڵ

Advertisements

کۆمێنتێک جێبهێڵە

%d bloggers like this: