Advertisements
نوێ

هەموو بەکارهێنەرێکی مۆبایل دەبێت ئێستا ئەم هەواڵە بخوێنێتەوەو بڵاوی بکاتەوە

loading...

 روداويكى راستى و ئاگاداریەک لە پەیج و ماڵپەری زانکۆلاینەوە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانی بڵاو دەکەینەوە.

ئەم باسە لە پەیجی ئاسایشی راپەرین بلاوکراوەتەوەو وەک خۆیان باس دەکەن روداوێکی راستیەو بەسەر کچێکدا هێنراوەو ئەگەری هەیە بەسەر هەزارانی تردا بێت گەر وریانەبن.بۆیە تکایە تکایە ئەم بابەتە هەر ئێستا شەیر بکەن دوای خوێندنەوەی.
ماوەیەک لەمەو پێش ئافرەتێک هاتە لامووتی ڕەسم و شتم بڵاو بۆتەوە لە فەیس بووکی ئەکاونتێکیش هەڕەشەم لی دەکات و دەڵێ دەبێت وەحدەم بۆ بنیریت…منیش هەموو هەفتەیەک 50 هەزار وەحدەی بۆ دەنێرم ،وتی کابرا دەڵێت ئەگەر نەینێریت ڕەسمەکانی ترت بڵاو دەکەمەوە و دەیکەمە وێنەی سێکسی و شتی خراپ !ئێ وتم گومانت لە کێ هەیە ؟

ئەم ڕەسمانەت پێشتر بۆ کێ ناردوە

وتی هەندێک لەو ڕەسمانەم کە گرتوە تەنها ناردومە بۆ دەسگیرانەکەم و دواتر سڕیومەتەوە

بە هەر حاڵ ….

چێکی ڕەقەمەکەمان کرد کە وەحدەی بۆ دەنارد …

علوج بوو

چێکی ئەکاونتەکەمان کرد کە هەڕەشەی لێ دەکرد هیچ پەیوەندیەکی بە دەسگیرانەکەیەوە نەبوو !

نزیکی هەفتەیەک ئیشمان تێدا کرد دواتر

بە ئافرەتەکەم ووت کی ئەپڵ ئایدیەکەی بۆ دروست کردویت ؟

وتی لە بازاڕ بۆیان دروست کردووم

ووتم مۆبایلەکەت بێنە و وەرەوە بۆ دوکان

پاش ئەوەی کە هاتەوە بۆ دوکان سەیری ئایکڵۆدەکەیم کرد لە مۆبایلێکی تریشدا کرابویەوە !

کاتێک سەیری لۆکەیشنی مۆبایلەکەمان کرد هەمان ئەو دوکانە بوو کە ئەم کچە ئەپڵ ئایدیەکەی لی دروست کردبوو

لە سەدا سەد بۆمان دەرکەوت کە ئەو کەسەیە ، بۆیە مێردی کچەکە و برای کچەکە و دوو کەسی دەزگای ئەمنیم ئاگادار کردەوە و بە پێی لۆکەیشنەکە چوینە دوکانەکەیەوە ،

لەگەڵ چونمان بۆ شوێنەکە و ئافرەتەکەی بینی لەگەڵمان شێوەی گۆڕا

وتمان شتێکی وایە و ئێمە بە دەعوا هاتوینەتە ئێرە پاش گەڕان و پشکنین هەموو شتەکان لە ژێر کۆنترۆڵی خۆیدا بوو

و دەستمان گرت بە سەر هەموو کۆمپیوتەر و مۆبایل و تەنانەت هاردە خاریجیەکانیشی … ئەوەی کە لای من سەیر بوو سەیری کۆمپیوتەر و هاردە خاریجیەکەیم کرد فۆڵدەر فۆڵدەر ڕەسمی کچ و عایلەی دنیای

لا بوو

من نازانم بەڵام بە ڕای خۆم ئەم کەسە خوشک و دایکی ئێستا بێ سەر و شوێنن چونکە لە دەرگای هەر کەسێک بدەیت لە دەرگای هەورە بانەکەت ئەدەنەوە .!!

وە سوپاس بۆ خوا ئێستا حوکمی 3 ساڵی وەرگرتوە ئەوەندەی ئاگاداربم ،

وە ژیانی کچەکەش پارێزراوە

بەڵام ئەگەر ئەم کەسە نەدۆزرایەتەوە مەصیری ئەم ئافرەتە بەرەو کوێ دەچوو ؟؟

خۆ کوشتن ؟؟

ئابڕو چون ؟

سەرهەڵگرتن ؟

بون بە لەش فرۆش ؟

کاتێک ئێمە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان باسی هاک و خۆپاراستن لە هاک دەکەین ،

دەڵێن خۆتان ئەکاونت دروست بکەن سیقە بە کەس مەکەن

ئەمە دەرئەنجامەکەیەتی

بۆیە چێکی ئەپڵ ئایدیەکەتان بکەن و بزانن لە لای کێی تر کراوەتەوە

هیوادارم لەمەوە دەرسێک وەرگرن ،

ئەگەر توانیتان شەیری بکەن و هاوڕێیانت تاگ بکە … ئازادن … با ئەوانەی نەیان زانیوە بیزانن !!

بەڵام ئەوەی باسکراوە لە زانیاری دەربارەی مەترسی چونە دوکانەکانی مۆبایل راستیەو گەورەترین هەرەشەیە

Advertisements

کۆمێنتێک جێبهێڵە

%d bloggers like this: