بەهۆکارێکی زۆر سەیر مرد

لە وڵاتی بەریتانیا لە مانگی نۆڤەمبەرەوە حاڵەتێکی زۆری مردن پەیدابوە بەهۆی پێوەدانی مێشولەیەکەوە دەبێت و دوای ئەوە کەسەکە توشی هەڵامەت یان فلو دەبێت و پاش ماوەیەک کەسەکە دەمرێت.

بەپێی هەواڵیکی سایتی میترۆی بەریتانی کچە خوێندکارێکی تەمەن ١٨ ساڵ بەناوی بیرتانی پاش ئەوەی مێشولەیەک پێوەی دەدات توشی هەڵامەت دەبێت و لەماوەیەکی کەمدا توشی تەنگە نەفەستی دەبێت و پاش هەوڵێکی زۆری پزیشکان لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی بەریتانیا کچەکە گیان لەدەست دەدات.

پزیشکانی وڵاتی بەریتانیا دەڵێن لە ٥٠ ساڵی رابردوو بڵاوبونەوەی ئەم حاڵەتە لە ئێستادا توندترینیانە.

دوای تۆمارکردنی ئەم حاڵەتەی مردن ، ترس و دڵە راوکێ لە ناو خەکدا بڵاو بۆتەوە.

زانکۆلاین- لە ئنگلیزیەوە

pri_65301095pri_65301096

Advertisements

کۆمێنتێک جێبهێڵە