یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان بڕیاریدا

سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند، به‌ بژارده‌ی لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌کەن.

هادی عەلی بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاندووە: له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌گه‌ڵ بژارده‌ی لیستی هاوبه‌ش بووین بۆ هەموو لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌ ناوچه‌كانی كه‌ركوك و مادده‌ی ١٤٠، به‌ڵام كه ‌ئه‌م بژارده‌یه‌ ئه‌نجامی نه‌بوو، یه‌كگرتوو بە لیستی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکات.

رۆژی ١١ی ١ی ٢٠١٨، هەرسێ لایەنی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەلی ئیسلامی  هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری و هاوپەیمانیێتیەکان بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق لە كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان پێكهێنا، یوسف محەمەدیش بە سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکە دیاریکرا کە ناوی هاوپەیمانیی نیشتیمانە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە بڕیارە ڕۆژی ١٢ی ئایاری ئەمساڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.

لەلایەکی ترەوە مۆڵەتەکەی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان کە بە حکومەتی هەرێمی دابوو سەبارەت بە چاکسازی سبەی کۆتایی دێت و تا ئێستا نازانرێت کە یەکگرتوو هەڵویستی چی دەبێت لەکاتێکدا هیچ لە داواکاریەکانی یەکگرتوو جیبەجێ نەکراوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.

Advertisements

کۆمێنتێک جێبهێڵە