فازڵ نەبی: یەك دیناریش بۆ موچە رەوانەی هەرێم نەكراوە

فازڵ نەبی: یەك دیناریش بۆ موچە رەوانەی هەرێم نەكراوە

هەرچەندە باس لەوەدەكرێت، لە بەغداوە بڕی 250 ملیار دینار بۆ موچەی وەزارەتەكانی تەندروستی و پەروەردەی هەرێم رەوانەی هەولێر كراوە، بەڵام بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق بە پشت بەستن بە پەیوەندیەكانی لە حكومەتی فیدراڵەوە دەڵێت “ئەو بابەتە دورە لە راستییەوە”.
لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی “لەگەڵ رووداوەكان”ی رادیۆ نەوا، مەسعود حەیدەر ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق جەختی لەوەكردەوە، بەپێی زانیاریەكانی كە لە چەند بەرپرسێكی باڵای عیراقەوە دەستیكەوتوە، حكومەتی عیراق بڕی 250 ملیار دیناری رەوانەی هەرێم كردوە بۆ موچەی پەروەردە و تەندروستی.
لە بەرامبەردا هەر لە میانی ئەو بەرنامەیەدا، فازڵ نەبی بریكاری پێشوی وەزارەتی دارایی عیراق، باسی لەوەكرد، دوای بیستنی ئەو هەواڵە پەیوەندی بە بریكاری ئێستا و بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی دارایی لە بەغداوە كردووە و هەردووكیان وێڕای دەربڕینی بێ ئاگایی خۆیان لەو بابەتە، جەختیان لەوەكردوەتەوە تائێستا “یەك دیناریش رەوانەی هەرێم نەكراوە”

Advertisements

کۆمێنتێک جێبهێڵە