ھەر لەرێگە ٥٠ ملیاردیناری موچە دیار نەما

دوای ئەوەی ئەمڕۆ حکومەتی عێراق رایگەیاند کە موچەی هەردو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستییان ناردوە بۆ هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمیش لای خۆیەوە تەئکیدی کردەوە پارەکە گەشتە هەولێر ، دیسان نیگەرانی لای هاوڵاتیان دروست بوو.

حکومەتی عیراق رایگەیاند کە ئەوان ٢٥٠ ملیار دیناریان ناردوە بۆ هەولێرو حکومەتی هەرێمیش دەڵێ ٢٠٠ ملیار دینار هاتوە.

لەلایەکی ترەوە کەمێک پێش ئێستا لە بەرنامەی کاتژمێر ٨ ی کەناڵی روداودا تەئکیدکرایەوە کە حکومەتی عێراق ٢٥٠ ملیار دیناری ناردوە بەڵام موچوی هەردو وەزارەتەکە تەنها پێویستی بە ٢٠٠ ملیار دینارەو ئەو ٥٠ ملیارە زیادە دەمێنێتەوە

لەهەردوو حالەتەکەدا هاوڵاتی دەڵی ٥٠ ملیاری فت بەبێ ئەوەی دابەشیش بکرێت.

هاوڵاتیان بەجۆرێک متمانەیان بە حکومەتی هەرێم نەماوە گومانیان لە بچوکترین شت هەیە لەسەریان و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەڵای دنیای لەسەر دەنرێتەوە.

بەڕای ئێوە ئەم بێ متمانەییە بۆ؟

Advertisements

کۆمێنتێک جێبهێڵە