ئاماری کوژراوو زیانەکانی سوپای تورکیا لەعەفرین دوای ١١ رۆژ شەڕ

نیازی  حامد

چەند داتایەک لە سەر هێرش و پەلاماری سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی بۆسەر عەفرین:
– کوژرانی (٤٧٣) لە سەرباز و چەتەکان (ئەوەندەی زانراوە بە تەئکیدی) رەنگە زۆر لەوەش زیاتر بێت.
– ژمارەی ئەو تەرمانەی کە گۆڕەپانی شەڕ بەجێماوە(٣٢)کەلاکە کە سوپای داگیرکەر ناتوانبێت بیانباتەوە
-ژمارەی تانک و زرێپۆشە تیکشکاوەکان(٢٥)ە.
-ژمارەی تانکە لە کارخراوەکان(١١)یە.
-فرۆکەیەکی بێفرۆکەوان.
– شەرڤانان لە (٢٥٠) جاردا بەرامبەر سوپای داگیرکەر وچەتەکان رووبەروبونەتەوە.
-فرۆکەکانی تورکیا (٤٦٠) جار هێرشی ئاسمانیان لە دژی خەڵکی مەدەنی وداروبەردی عەفرین ئەنجامداوە.
-هەلیکۆپتەرێکی کۆبرا (١٥) هێرشی کردووە و یەکێکیشیان خراوەتەوە خوارەوە.
-ژمارەی شەهیدەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراسی(٣٤) شەهیدە.
– یەک لە شەرڤانان بە برینداری کەوتونەتە دەست سوپای داگیرکەری تورکیا.
-بە سەدان سڤیل لە مندال وژن وپیرو پەککەوتە بە هۆی ئەو بۆردومانانەی دەولەتی ئاکەپەی تیرۆریست ، شەهید وبریندار بوونە.
ئەو هێڕسە و بەو قەبارە و بەکاربردنی تەکنیکی سوپای داگیرکەری ئاکەپەی تیرۆریست وچەتەکانی ، بۆ هەر شوێنێک تەنانەت دەوڵەتێک بوایە ، ئەو دەولەتە داگیر دەکرا بەڵام بەرخۆدانی گەل و شەرڤانان هەموو هەوڵەکانی ئەردۆگانی لە گۆڕنا.
جیهان بەرامبەر ئەو توانە گەورانە بێدەنگە ، نەفرەت لەو دەولەتانەی دەتوانن ئەردۆگان پەتک بکەن و نایکەن، بەتایبەتی روسیا و ئنجا ئەمەریکا.

Advertisements

کۆمێنتێک جێبهێڵە