دەستگیرکردنی کوڕەزای دامەزرێنەری ئیخوان موسلمین بەتۆمەتی دەستدرێژی سێکسی

CNN

وەرگێران -زانکۆلاین

لەهەوالێکیدا ماڵپەری سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاوی کردۆتەوە کە کوڕەزای دامەزرێنەری ئیخوان موسلمین -حەسەن بەنا- کە ناوی تارق رەمەزانە ، بەتۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ٢ ئافرەت لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا دەستگیرکراوە .

جێی باسە تارق رەمەزان بانگخوازێکی بەناوبانگی ئیسلامیەو لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندوە کە دەستێک هەیە بۆ شێواندنی سومعەی و ئەویش سکاڵای دەبێت.

تارق رەمەزان مامۆستای زانکۆیە لەمانگی ١١ ی ساڵی ٢٠١٧ ەوە مۆڵەتی وەرگرتوە لەزانکۆکەی بەهۆی ئەو سکاڵایانەی کە دژی هەبوە.

 

Advertisements

کۆمێنتێک جێبهێڵە