Advertisements
Skip to content

نیسان 26, 2018

لێدوانی ھاینکسی راھێنەری بایەرن دوای شکستەکەی دوێنێشەو

by Kurd

راهێنەرى بایرن میونشن بە دۆڕاندنیان بەرامبەر ریاڵ مەدرید توڕەیە و هیواداریشە پێکانەکەى ئاریان رۆبن قورس نەبێت.

دواى شکستەکەى بەرامبەر ریاڵ مەدرید لە یارى چوونى قۆناغى پێش کۆتایى چامپیۆنز لیگ، یۆپ هاینکسى راهێنەرى بایرن میونشن لە لێدوانێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند بە شێوەیەکى باش دەستیان بە یارییەکە نەکرد دواى ئەوەى رۆبن و بواتینگ توشى پێکان بوون.

هاینکس دەڵێت “گۆڵەکانى ریاڵ وەک دیارى وابوون و ناتوانم قسە لەسەر ئەو جۆرە هەڵانە بکەم لەم قۆناغەدا، نەشمانتوانى هەلەکان بقۆزینەوە و یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتایى هات، هیوادارم لە یارى گەڕانەوەدا دۆخەکە بگۆڕدرێت”.

لەبارەى پێکانى یاریزانەکانیەوە، راهێنەرەکە دەڵێت “هیوامان هەیە پێکانەکەى رۆبن مەترسیدار نەبێت، بەڵام بواتین گورزێکى بەهێزى بەرکەوتووە و پێموایە نەتوانێت بەشدارى یارى گەڕانەوە بکات”.

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: