Advertisements
Skip to content

نیسان 28, 2018

زێدان بەم شێوەیە باسی ئینێستا ئەكات

by Nabard

دوای ئەوەی دوێنێ ئەندرێس ئینێستا بەفەرمی ڕایگەیاند ئەمە كۆتا وەرزیەتی لەگەڵ بارسا و دوای ئەم وەرزە ڕوو لە خولی چینی ئەكات كۆمەڵێك یاریزان و كەسایەتی ناوداری وەرزشی بێتاقەتی خۆیان دەربڕی و بە شێوەی نایاب باسی ئەفسانە ئیشپانیەكەیان كرد

لەنێویاندا زینەدین زێدان ـی ئەفسانەی فەڕەنسی و ڕاھێنەری ئێستای ڕیال مەدرید لەسەر ماڵئاواییەكەی ئینێستا ھاتە دەنگ و خەم و پەژارەی خۆی دەربڕی و وتی”ئەوەی تۆپی پێ ـی خۆش بوێت ئینێستای خۆش ئەوێت،ئەو موڵكی تۆپی پێ ـیە نەك بارسا بە تەنھا،دوو سێ جار ڕووبەڕووی بومەتەوە لە یاریگا كەسایەتیەكی بێدەنگی ھەیە من ئەو جۆرە كەسانەم خۆشەوێ لە یاریگا و دەرەوەی یاریگا،بەبڕوای من ساڵی ٢٠١٠ شایەنی باشترین یاریزانی جیھان بوو بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشكەشی كرد وە توانی جامی جیھانی بەدەست بھێنێت”

-بەشدار م حاجی-

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: