Advertisements
Skip to content

نیسان 30, 2018

بەپەلە، وەزارەتی خوێندنی باڵا گۆڕانکاری لەسیستمی وەرگرتنی خوێندکاران ئەنجام دەدات

by Kurd

لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ، بەرێز د. یادگار یاریدەدری سەرۆکی زانکۆی سۆران بۆ کاروباری خوێندکارانی بڵاویکرۆتەوە باس لە پێشنیاری گۆڕانکاری دەکات لە سیستمەکانی وەرگرتنی راستەوخۆیی و قبوڵ مەرکەزی و پارالێل دەکات بۆ ئەمساڵی وەرگرتن کە تایبەتە بەو خوێندکارانەی ئێستا پۆلی ١٢ ن

دەقی نوسینەکەی:

ئه‌مڕۆ ٣٠/٤/٢٠١٨، دوای ٣ مانگ كاركردن له‌گه‌ڵ هاوكارانم له‌‌ لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی وه‌رگرتن له‌ زانكۆكان، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێزان وه‌زیری خوێندنی باڵا و ڕاوێژكاره‌كانی وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان له‌ وه‌زاره‌ت، كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجام دا و دوا ڕاپۆرتی لیژنه‌كه‌مان پێشكه‌ش كردن. هاوڕا بووین له‌وه‌ی پێویسته‌ گۆڕانكاری و پێداچوونه‌وه‌ به‌ سیسته‌مه‌كانی وه‌رگرتن (ڕاسته‌وخۆیی، زانكۆلاین، پاڕالێل، ئێواران و خوێندنی ئه‌هلی) بكرێت، به‌مه‌رجێك له‌ خزمه‌تی به‌هاكانی كوالێتی، عه‌داله‌ت و شه‌فافییه‌ت دا بێت. له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیكدا به‌رهه‌می ئه‌و كاركردنه‌مان له‌به‌رژه‌وه‌ندیی قوتابییان/خوێندكاران ده‌بینرێت.

31503774_1899083723455334_5655187748812331584_n31641849_1899083720122001_5462440106058363564_n

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: