Advertisements
Skip to content

ئایار 2, 2018

ئامارە سەرنجڕاکێشەکانی دوای یاریەکەی ڕیاڵ مەدریدو میونشن

by Kurd
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ جاری شازدەیەم لە مێژوویدا و سێیەمجار لەسەریەک گەیشتە یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، دوای ئەوەی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتاییدا لەگەڵ یانەی بایرن میونشن یەکسانبوو.

یارییەکە لەسەر یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجامدرا، دوای تەنیا 3 خولەک جۆشوا کیمیچ بایرن میونشنی کردە خاوەنی گۆڵی یەکەم، لە خولەکی 11 کەریم بێنزیما ئەنجامەکەی بۆ ریال مەدرید یەکسانکردەوە و گێمی یەکەم کۆتاییهات.

هەر لەگەڵ دەستپێکردنەوەی گێمی دووەمی یارییەکە کەریم بێنزیما بە سوود وەرگرتن لە هەڵەیەکی گۆڵپارێزی بایرن میونشن گۆڵی دووەمیشی بۆ لۆس بلانکۆس تۆمارکرد، بەڵام ئەمجارە خامێس رۆدریگێز ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، دوای ئەوەش بایرن میونشن زۆر هەوڵیدا گۆڵێکی دیکە تۆماربکات، بەڵام سوودی نەبوو و ریال مەدرید بە هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە بە چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ گەیشتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

ئامارەکانی دوای یارییەکە

* ریال مه‌درید یه‌که‌م یانه‌یه‌ ١٦ جار بگاته‌ یاریی کۆتایی.

* ریال مه‌درید سێیه‌م یانه‌یه‌ دوای میلان و یوڤێنتوس سێجار له‌سه‌ریه‌ک بگاته‌ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

* له‌ دوایین ٧ یارییدا له‌ قۆناخه‌کانی کرانه‌ ده‌ره‌وه‌دا ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانییه‌کان نه‌دۆڕاوه‌، دواجار به‌رامبه‌ر دۆرتموند دۆڕاوه‌ له‌ وه‌رزی ٢٠١٢-٢٠١٣.

* زینه‌دین زیدان دوای مارچێلۆ لیپی و فابیۆ کاپێلۆ سێیەم راهێنه‌ره‌ سێجار له‌سه‌ریه‌ک بگاته‌ یاریی کۆتایی.

* دوایینجار که‌ ریال مه‌درید له‌ چامپیۆنزلیگ ده‌رکرا پێش ١٠٩٠ رۆژ بوو.

* کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ پاوڵۆ ماڵدینی یەکسانبووە کە شەشجار گەیشتوونەتە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

* تاوەکو ئێستا لە سەردەمی زیداندا ریال مەدرید لە قۆناخی کرانە دەرەوەدا دەرنەکراوە، دوو نازناویشی لەگەڵ راهێنەرەکە بردووەتەوە.

* بێنزیما یه‌که‌م فه‌ره‌نسییه‌ له‌ قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ ٢ گۆڵ بکات.

* بێنزیما چواره‌م یاریزانه‌ زۆرترین گۆڵی له‌ چامپیۆنزلیگ بۆ یه‌ک یانه‌ تۆمارکردبێت ٤٣ گۆڵ، دوای رۆناڵدۆ ١٠٥، مێسی ١٠٠ و رائول گۆنزالێس ٦٦ گۆڵ.

* بێنزیما پێنجه‌م گۆڵکاری چامپیۆنزلیگه‌ به‌ ٥٥ گۆڵ.

* له‌ مانگی ٢ی ٢٠١٤ه‌وه‌ له‌ قۆناخی کرانه‌ ده‌ره‌وه‌دا یه‌که‌مجاره‌ بێنزیما دوو گۆڵ بکات، ئه‌و کاتیش به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌کی ئه‌ڵمانی بوو که‌ شالکێ بوو.

* کەیلۆر ناڤاس بەرامبەر بایرن میونشن 8 لێدانی گەڕاندەوە، ئەوە باشترین ژمارەی گۆڵپارێزەکەیە لە قۆناخەکانی کرانە دەرەوەدا.

* بایرن میونشن لە دەرەوەی یاریگەی خۆی 12 گۆڵی لە ریال مەدرید کردووە، زیاتر لە هەموو یانەکانی دیکە.

* خامێس رۆدریگێز، یەکەم یاریزانی کۆڵۆمبییە لە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ گۆڵ بکات.

* خامێس رۆدریگێز حەوتەم یاریزانە گۆڵ بۆ ریال مەدرید بکات و بەرامبەر یانەکەش گۆڵ بکات لە چامپیۆنزلیگ، دوای بێکهام، مۆراتا، ڤان نێستلرۆی، مۆریانتێس، رۆبن، زامورانۆ.

* خامێس رۆدریگێز یەکەم یاریزانی کۆڵۆمبییە لەگەڵ سێ یانەی جیاواز لە چامپیۆنزلیگ گۆڵ بکات، لەگەڵ پۆرتۆ، ریال مەدرید و بایرن میونشن.

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: