Advertisements
Skip to content

ئایار 4, 2018

کۆماری سێدارە بریاری لەسێدارەدانی حسێن پەناھی راگرت

by Kurd

بڕیاری لەسێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی چالاکوانی سیاسی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە بۆ ماوەیەکی کاتی دواخراوە.

لڕەفیق حسێن پەناهی برای ڕامین حسێن پەناهی ڕایگەیاند، ئەگەرچی بڕیار بوو بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە بڕیاری لەسێدارەدانی ڕامین جێبەجێ بکرێت، بەڵام “بەخۆشحاڵییەوە” بڕیارەکە بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، بنەماڵەکەی چاویان بە ڕامین کەوتووە و لە ئێستاشدا تەندروستی باشە.

ڕەفیق حسێن پەناهی هۆکاری هەڵپەساردنی بڕیاری لەسێدارەدانی بڕاکەی لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە بۆ فشارە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان بە گشتی و هەوڵەکانی چالاکوانانی مەدەنی و سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی گەڕاندەوە.

لای خۆشیەوە ئەمجەد حسێن پەناهی برایەکی دیکەی ڕامین حسێن پەناهی ڕایگەیاند، ئەگەرچی بڕیاری لەسێدارەدانی ڕامین بۆ ماوەیەکی کاتی دواخراوە بەڵام هیچ متمانەیەکیان بە “کۆماری ئیسلامی ئێران” نییە و پێدەچێت ئەو بڕیارە لە هەر ساتێکدا جێبەجێ بکرێت.

ڕامین حسێن پەناهی چالاکوانی سیاسی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ٢٢ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٧ لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا و دوای چەند مانگێک بە تۆمەتی ئەندامبوون لە حزبی کۆمەڵە و هەڵگرتنی چەک و وەستانەوە دژی ئاسایشی نیشتمانی ئێران، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، تۆمەتێک کە بەردەوام لەلایەن بنەماڵەکی و ڕێکخراوە مەدەنییەکانەوە ڕەتکراوەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای راگرتنی سزای لە سێدارەدانی ڕامین حسێن ‌پەناهی کردووە کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی لەدژی دەوڵەت خراوەتە پاڵ.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاسەواری ئەشکەنجەدان بەسەر جەستەی ڕامین حسێن ‌پەناهیییەوە دیارە و سزای لە سێدارەدانەکەشی کەمتر لە یەک کاتژمێردا پەسەند کراوە، لە کاتی لێکۆڵێنەوەشدا بێبەشکراوە لە بوونی پارێزەر و بینینی بنەماڵەکەی و مۆڵەتی پێنەدراوە داکۆکی لە خۆی بکات

NRT

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: