Advertisements
Skip to content

ئایار 5, 2018

لێدوانی ڤالڤێردی لەسەر کلاسیکۆ

by Kurd

کەمێک پێش ئێستا ئێرنستۆ ڤالڤێردی راھێنەری یانەی بەرشەلۆنە بەشداری ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەی کرد کە تایبەت بە یاری کلاسیکۆ رێکخرابوو

ڤالڤێردی : کلاسیکۆ مانای کلاسیکۆیە ، یەکێک لە گرنگترین یاریەکانی وەرز ، راستە ئێمە پاڵەوانی لالیگاین بەڵام بردنەوە لەم یاریە بۆ مانای زۆر دەگەیەنێ

ڤالڤێردی :رێرەوی رێزلێنان ؟ قسەی زۆرمان لەسەر ئەو بابەتە کرد ، تا زۆریشی لەسەر بڵێن گرنگی زۆری بۆ پەیدا دەبێت ، ئەو شتە لای من گرنگ نییە

ڤالڤێردی : رێزلێنان بۆ ئینێستا  ئێە دەزانن باسی چ یاریزانێک دەکەن ، من نازانم سبەی سەرەکی دەبێت یان نا ، بەڵام کاتێک ئەو یاریزانە یاری دەکات بینەری زیاتر دەبێت چونکە تام و چێژی زۆرتر دەبێ ، ئەمە دوا کلاسیکۆی ئەوە بۆیە دەبێت رێزی لێبگرین

ڤالڤێردی : کامیان گرنگترن لالیگا یان چامپیۆنس لیگ ؟ بە پێی زروف دەگۆردرێت ، لالیگا ماندوبونی وەرزێکە کێ باشترین بێت دەبێتە یەکەم بەڵام چامپیۆنس لیگ پەیوەستە بە رۆژەوە لە یاریەک خراپ بیت ھەموو شتێک دەدۆڕینیت

ڤالڤێردی : لالیگا بە بێ دۆڕاندن ؟ بەڵی گرنگە و ھەوڵ دەدەین ئەوەش بکەین

ڤالڤێردی :ریاڵ بە پێکھاتەی سەرەکییەوە یاری نەکات ، بڕوا ناکەم چونکە جارێ کاتی زۆر بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ ماوە بۆیە بڕوام وایە بە پێکھاتەیەکەوە یاری دەکات کە توانای شکست پێھێنانی ئێمەی ھەبێ

ڤالڤێردی : ئینێستا پێش مانگ و نیوێک پێی راگەیاندبووم کە دەڕوات ، من ھیچ قسەم لەگەڵ نەکرد چونکە بریارێکی زۆر قورس بوو ئەگەر ئەو تەمەنی کەمتر بوایە ئەوا ھەرچۆنێک بێت رازیم دەکرد بمێنێتەوە

ڤالڤێردی : نازانم چی روودەدات بەڵام دڵنیام ٢ تیپی بەھێزی بارسا و ریاڵ مەدرید لە کلاسیکۆ دەبینن

ڤالڤێردی : ھیوادارم ئینێستا بۆ یاریەکەی سبەی ئامادە بێت دواتر قسەی لەگەڵ دەکەم بزانم تا چەند ئامادەیە چونکە پێم خۆشە لەم یاریە سەرەکی بێت

ڤالڤێردی :گریزمان ئێستا لە تیپێکی تر یاری دەکات ، بۆیە ناتوانم قسە لەسەر ئەو یاریزانە بکەم بزانین لە کۆتای وەرز چی روودەدات

ڤالڤێردی : لیڤەرپول براوەی یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ بێت ؟ باشترین تیپ  براوەی یاریەکە دەبێت

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: