Advertisements
Skip to content

ئایار 5, 2018

وەزارەتی رۆشنبیری لەھەولێر رێگەنادات یادی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان بكرێتەوە

by Kurd

ئه‌مڕۆ هه‌شت ساڵ، به‌سه‌ر شه‌هیدكردنى رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان-دا تێده‌په‌ڕێت و له‌ هه‌ولێر رێگه‌نادرێت یادى مه‌رگى ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ بكرێته‌وه‌.

٥ی٥ی٢٠١٠ رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان، دواى رۆژێك له‌ رفاندنى ته‌رمه‌كه‌ى دۆزرایه‌وه‌، تا ئێستاش خانه‌واده‌كه‌ى داواى ئاشكراكردنى بكوژانى ده‌كه‌ن.

به‌ پاساوی بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانەوە له‌ هه‌ولێر رێگه‌نه‌درا مه‌راسم بۆ ساڵیادى شه‌هیدكردنى سەردەشت عوسمان ساز بكرێت، ئەوەش لە کاتێکدایە ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر شه‌هیدكردنى ئەو رۆژنامەنووسە تێده‌په‌رێت.

پێشڕه‌و عوسمان، براى سه‌رده‌شت عوسمان، به‌ خه‌ندان-ى راگه‌یاند، رۆژى شه‌ممه‌ كاتژمێر ٤:٣٠ به‌ به‌شدارى كه‌سوكارى سه‌رده‌شت عوسمان و هاوڕێ و هاوپیشه‌كانى له‌گۆڕستانى گرد عازه‌بان ساڵیادى شه‌هیدكردنى سەردەشت عوسمان ده‌كرێته‌وه‌.

یه‌كێك له‌ئاماده‌كارانى مه‌راسیمه‌كه‌ش به‌ خه‌ندان-ى راگه‌یاند، له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دابوون مه‌راسیمێكى شایسته‌ له‌ یه‌كێك له‌ هۆڵه‌كانى شارى هه‌ولێر بۆ ساڵیادى سه‌رده‌شت عوسمان ساز بكه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لانه‌یه‌ ئه‌منییه‌كانیه‌وه‌ به‌بیانووى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن، رێگه‌نه‌درا ئه‌و مه‌راسیمه‌ بۆ ساڵیادى شه‌هیدكردنى رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان سازبكرێت.

ڤیدیۆی چۆنیەتی شەهیدکردنی سەردەشت عوسمان

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: