Advertisements
Skip to content

ئایار 7, 2018

بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر: نازانین کێ هێرشی کردۆتە سەر ڕابون مەعروف

by Kurd

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر بێئاگایی خۆی‌ له‌هێرشكردنه‌ سه‌ر ڕابون مەعروف سەرۆکی لیستی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەپارێزگای هەولێر راده‌گه‌یه‌نێت‌و داواش له‌ناوبراو ده‌كات سكاڵت تۆمار بكات.

ئاوێنه‌: ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لەشاری هەولێر هێرشکرایە سەر ڕابون مەعروف‌و بریندار کرا.

له‌به‌رامبه‌ردا تارق نوری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر به‌میدیاكانی‌ پارتی‌ راگه‌یاندووه‌، “ئێمه‌ش له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ زانیمان كه‌ هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر ڕابون مه‌عروف‌و داوای لێده‌كه‌ین كه‌ ساڵای یاسایی تۆمار بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچون ئه‌نجامبدرێت‌و ڕێوشوێنی پێویست بگیرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ئاخۆ كێ هێرشیكردۆته‌ سه‌ر”.

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت، “تا ئێستا ڕابون مه‌عروف سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ تۆمار نه‌كردووه‌ كه‌ هه‌ر وه‌ك خۆی ده‌یڵێت هێرشیانكردۆته‌ سه‌ر، نازانین ئاخۆ چ كه‌سێك هێرشیكردۆته‌ سه‌ر، به‌ڵام ئێمه‌ ده‌ستمان به‌به‌دواداچونه‌كانمان له‌باره‌ی ڕوداوه‌كه‌ كردووه‌”.

دوای‌ هێرشه‌كه‌، ڕابون مەعروف ڕایگەیاند، دوای دەرچونی لەماڵی خۆیان، زیاتر لە ١٠ ئۆتۆمبێلی پڕ لەچەکدار چواردەوریان گرتووەو بەچەک‌و بەچەقۆ هێرشیانکردۆتە سەری‌و برینداریانکردووە.

رابون مەعروف جگه‌ له‌وه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ لیستی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێیه‌ له‌پارێزگای‌ هه‌ولێر، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانیشه‌.

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: