Advertisements
Skip to content

ئایار 7, 2018

پەیامێک لەسەلاحەدین دەمیرتاشەوە

by Kurd

سەڵاحەدین دەمیرتاش، بەربژێری پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری تورکیا، لە زیندانەوە پەیامێک ئاراستەی کوردانی تاراوگە دەکات و داوایان لێدەکات بەشێوەیەکی کارا بەشداریی پرۆسەی دەنگدان بکەن.

دەمیرتاش لە هەڤپەیڤینێکدا کە لەڕێگەی پارێزەرەکانییەوە ئەنجامیداوە، رایگەیاندووە، لە قۆناخی هەڵبژاردنەکاندا ئەرکێکی گرنگ دەکەوێتە سەر کوردانی تاراوگە و داوایان لێدەکات بەشێوەیەکی کارا رۆڵ لە سەرخستنی پرۆسەکەدا بگێڕن.

دەمیرتاش دەڵێ، ئەو دەنگانەی لە دەرەوەی وڵات دەدرێن، چارەنووسساز دەبن، هەر بۆیە داوا لە گەلی کورد و کەسانی وڵاتپارێز و هێزە دیموکراتخوازەکان دەکات تا 7 ی حوزەیران کە پرۆسەی دەنگدان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات، ئامادەکاری تەواو بکەن و مسۆگەر بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان.

بڕیارە رۆژی 24ی حوزەیرانی 2018 هەردوو هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و سەرۆکایەتیی کۆمار پێکەوە بەڕێوەبچن، چەند کەسایەتییەکیش خۆیان بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار کاندیدکردووە و رکابەرایەتیی ئەردۆغان دەکەن.

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: