Advertisements
Skip to content

ئایار 9, 2018

ئەوەی پۆلی ١٢ ەکان ئاگایان لێنیەو چاوەرێیان دەکا. پێش ئەوەی توشی شۆکبن بیخوێننەوە

by Kurd

بۆ پۆلی ١٢
ئەم پۆستە تایبەتە بەو خوێندکارە بەستە زمانانەی کە دەبنە قوربانی سیستمی وەرگرتنی ناعادل لە کوردستان:
سەرەتا لەوەوە دەست پێدەکەم :
ئایا دەزانی کە تاقیکردنەوەی وزاریت تەواوکرد دەتەوێ لە چ بەشێک وەرگیرێیت؟
ئایا دەزانی خوێندکار لەسەر چ بنەماو پێوەرێک لە زانکۆو پەیمانگا وەردەگیرێ؟
ئایا هیچ زانیاریت هەیە ساڵانی پێشوو هەزاران کێشە کە توشی دەرچوانی پۆلی ١٢ بوە چین ئەو کێشانە؟
دڵنیام ٩٥٪ زیاترتان بێ ئاگایە لەو بابەتە مەگەر دو ساڵە یان ٣ ساڵە بن لە پۆلی ١٢.

سەرەتا پێتان دەڵیم وەگرتن لە زانکۆو پەیمانگاکان تەنها نمرە دیاریی ناکات بەڵکو چەند پێوەرێکی تر هەیە لەوانە :
١- خەڵکی چ پارێزگایەکی
٢- نمرەی وانەکانت چەندە چونکە لە وانەیەک بۆ وانەیەکی تر کاریگەری دەبێت لەسەر وەرگیران لە بەشێکی دیاریکراو
٣- چۆن فۆرمی وەرگیران پڕ دەکەیتەوە
٤- دیاریتکردبێ دەتەوێ لە چ بەشێک وەرگیرێی و زانیاری تەواوت هەبێ لە بەشەکان

بەداخەوە لە سیستمی وەرگرتنی هەرێمی کوردستاندا ساڵانە گەورەترین ناعەدالەتی دەکرێت لە وەرگرتنی خوێندکاران بۆ نموونە خەڵکی پارێزگای هەولێر گەر قوتابیەک لە بەشی ئنگلیزی بۆ نموونە بەمعەدەلی ٨٥ وەرگیرابێ ئەوا خەڵکی پارێزگای سلێمانی بۆ هەمان بەش لەوەیە بە معەدەلی ٨٩ وەرگیرابێ ، واتە جیاوازی ٤ نمرەی معەدەل و ٢٨ نمرەی گشتی.
ئەوە نمونەیەکی زۆر سادەیە سەدان نمونەی ترمان لایە بۆ پاریزگای دهۆکیش.
ئەوەی دەمەوێ لێرەدا بیڵێم ساردکردنەوەی خوێندکاری پۆلی ١٢ نیە بەڵکو دەمەوێ پێیان بڵیم ئێستا کە سەعی دەکەن بۆ بەدەستهێنانی نمرە دەبێ بزانن پێشتر دەتانەوێ لە چ بەشێک وەرگیرێی و پیوەرەکانی وەرگرتن چین بۆ ئەوەی دوای تاقیکردنەوە توشی شۆک نەبیت

باسکردنی ئەم زانیاریانە مانای ئەوە نیە ئێوەی خوێندکارانی بەرێزی پۆلی ١٢ هیچ هیوایەکتان نەمێنێ بەڵکو بە پێچەوانەوە ، بەرای من تەنها چارەسەر ئەوەیە هەموو هێزو تواناتان بخەنە گەر لەم چەند رۆژەی ماوە بۆ ئەوەی بەرزترین نمرە بهێنن چونکە ئەوە تەنها رێگایە کە ئەگەری وەرنەگیران کەم بکاتەوە چونکە چەند نمرەت بەرزتربێ ئەگەری وەرگیرانت زۆرترە.

ساڵانە چەند هەزار خوێندکارێکی پۆلی ١٢ لە هیچ شوێنێک وەرناگیرێن بەهۆی ئەم سیستمە نا تەندروستەوە ..

هیوادارم هەموو پۆلی ١٢ ەیەک لەژێر ئەم پۆستە مێنشن بکەن
ZAnkoLine

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: