Advertisements
Skip to content

ئایار 11, 2018

هەوالێکی خۆش بۆ هاندەرانی ڕیال مەدرید

by Kurd

مەشق و راهێنانەکانی ریاڵ مەدرید بۆ یارییەکەى سێلتاڤیگۆ کۆتایی هات و رۆناڵدۆ و کارڤاخالیش بەشداریان کرد.

بریارە سبەى شەممە یانەى ریاڵ مەدرید کاتژمێر حەوت و 30 خولەکی ئێوارە لە یاریگاى خۆی لە میانی یارییەکانی خولی ئیسپانیا میوانداری سێلتاڤیگۆ بکات.

مەشق و راهێنانەکانی ریاڵ بۆ ئەو یارییە کۆتایی هات و هەردوو یاریزان رۆناڵدۆ و کارڤاخالیش بەشداریان کرد.

تیمی پزیشکی ریاڵ مەدرید چاودێری جوڵانەوەکانی هەردوو یاریزان رۆناڵدۆ و کارڤاخالیان کرد و بە زیدانی راهێنەریان راگەیاندوە کە هێشتا پێویستیان بەکاتی تر هەیە بۆ ئەوەى بە تەواوی چاک ببەنەوە.

رۆژنامەکان پێشبینی دەکەن هەردوو یاریزانەکە بۆ یارییەکەى سبەى بەشداری نەکەن بەڵام بۆ دوا یاریی ریاڵ مەدرید لەخولی ئیسپانیا بەرامبەر ڤیاریاڵ پێدەچێت لەلایەن زیدانەوە هەلی یاریکردنیان پێ بدرێت.

ریاڵ مەدرید لە خولی ئیسپانیا لەپلەى سێیەمی ریزبەندیدا دەبینرێـت و سەرکەوتنی بۆ چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو مسۆگەرکردوەو گەیشتۆتە یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگی ئەم وەرزە و روبەروی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی دەبێتەوە.

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: