Advertisements
Skip to content

ئایار 12, 2018

دوای دەنگدان گیانی لەدەستدا

by Kurd

هاوڵاتیه‌كى ته‌مه‌ن 55 ساڵ له‌بنكه‌ى ده‌نگدانى ئه‌حمه‌دى خانى له‌ناحیه‌ى خورماڵ به‌هۆى نه‌خۆشیه‌وه‌ گیانى له‌ ده‌ستدا.

شایه‌تحاڵێك له‌ شوێنى رووداوه‌كه‌ به‌ خه‌ندان-ى راگه‌یاند، نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هاوڵاتیه‌ك به‌ناوى ئه‌نوه‌ر ئه‌حمه‌د ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵ  له‌ دواى ئه‌وه‌ى به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كردوەو ده‌نگى خۆیداوە،به‌هۆى جه‌ڵته‌ى دڵه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ناحیه‌ى خورماڵى سه‌ر به‌پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌، چوار بنكه‌ى ده‌نگدان بۆ هاوڵاتیان كراونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى خۆیان له‌و بنكانه‌بده‌ن، پرۆسه‌كه‌ش تا كاتژمێر شه‌شى ئێواره‌ بەردەوام ده‌بێت.

 

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: