Advertisements
Skip to content

ئایار 12, 2018

نێچیرەڤان بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

by Kurd

نێچرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا  داوا دەكات، دەستبەجێ تەقەكردن لە بارەگای حیزبەكان لە سلێمانی ڕابگیرێت و هێزە ئەمنییەكان بەرپرسیارێتيی خۆیان ئەنجام بدەن و بارەگا و بنكەی هەموو لایەنەكان بپارێزن.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، زۆر دڵتەنگن بەرامبەر تێكدانی ئاراميی شاری سلێمانی، بۆ ئەو مەبەستە داوا دەكەین دەستبەجێ تەقەكردن لە بارەگای حیزبەكان لە سلێمانی ڕابگیرێت و هێزە ئەمنییەكان بەرپرسیارێتيی خۆیان ئەنجام بدەن و بارەگا و بنكەی هەموو لایەنەكان بپارێزن.

هەر لە پەیامەکەدا ئەوەش هاتووە، هەموو لایەنەكان پێویستە دان بەخۆیاندا بگرن و لە ڕێگەی یاسایييه‌وه‌ سكاڵاكانیان بگەیه‌ننە كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەسەر هەر گومانێك كە لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هەیانە و بە هەموو شێوەیەك ڕەچاوی هێمنی و ئاسایشی كۆمەڵایەتيی خەڵكی سلێمانی بكەن.

هــ.حـ

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: