Advertisements
Skip to content

ئایار 12, 2018

کاتژمێر ٧ ڕێژەی دەنگەکان بڵاو دەکرێتەوە

by Kurd

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای کردووە، کاتژمێر ٧ی ئێوارە رێژەی کۆتایی دەنگدەرانی ئەمرۆ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاودەکەینەوە.

هاوکات بەیانى ئەمڕۆ کاتژمێر ٧ بنکەکانى دەنگدان بەڕووى دەنگدانى هاوڵاتیان کرایەوە، کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، کاتژمێر ٦ ى ئێوارەى ئەمڕۆ پرۆسەى دەنگدان بەشێوەیەکى ئۆتۆماتیکى کۆتاییهات و بنکەکانى دەنگدان داخران.

لە مێژووى هەڵبژاردنەکانى عێراق و هەرێمى کوردستاندا ئەوە یەکەمین جارە بەشێوەیەکى ئۆتۆماتیکى دەنگ بدرێت و لەگەڵ ئەو وادەیەى کە دانراوە بنکەکانى دەنگدان دابخرێت و کاتى هەڵبژاردن درێژنەکرێتەوە.

بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەم هەڵبژاردنەدا، نزیکەی ٢٤ ملیۆن کەس لەسەرتاسەری عێراق مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیە ٣ ملیۆن و ٣٣٣ هەزاریان دەنگدەری نوێن.

لە هەرێمی کوردستانیش، سێ ملیۆن و ١٤٤ هەزار و ٧٣٠ کەس مافی دەنگدانیان هەیە و لەو ژمارەیەش نزیکەى ٤٠٠ هەزار کەسیان  بۆ یەکەم جار دەتوانن دەنگبدەن.

دەنگەکان و بنکەکانی هەرێمى کوردستان بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون:

لە پارێزگای سلێمانی یەک ملیۆن و ٣٠٥ هەزار و ٢١١ کەس مافی دەنگدانیان هەیە و بەسەر ٥٠٣ بنکەدا دابەشبوون.

لە پارێزگای هەولێر یەک ملیۆن و ١٢٣ هەزار و ٢١٩ کەس مافی دەنگدانیان هەیە و بەسەر ٢٩٨ بنکەدا دابەشبوون.

لە پارێزگای دهۆک ٧١٦ هەزار کەس و ٣٠٠ کەس مافی دەنگدانیان هەیە و بەسەر ٢٥٦ بنکەدا دابەشبوون.

لە پارێزگاکانی سنوری ماددەی ١٤٠ یش  ژمارەی دەنگەکان و سندوقەکانی دەنگدان بەم شێوەیەیە:

لە پارێزگای نەینەوا دوو ملیۆن و ٣٩ هەزار و ٧٢٨ دەنگدەر هەن کە بەسەر ٧٤٠ بنکەدا دابەشبوون.

لە پارێزگای دیالە یەک ملیۆن و ١٠٤ هەزار و ٤٥ دەنگدەر هەن کە بەسەر ٤٦٦ بنکەدا دابەشبوون.

لە پارێزگای کەرکوک ٩٥٦ هەزار و ٢٦٢ کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە نیوە زیاتریان دەنگدەری کوردن و بەسەر ٣١٥ بنکەدا دابەشبوون.

لە پارێزگای سەلاحەدین ٨٦٨ هەزار و٤٤٠ کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە بەسەر ٢٩٨ بنکەدا دابەشبوون.

لەم هەڵبژاردنەدا، ٦٩٩٠ پاڵێوراو لە چوارچێوەی ٨٨ هاوپەیمانى و قەوارەى سیاسیدا خۆیان کاندیدکردووە بۆ بەدەستهێنانى ٣٢٩  کورسى پەرلەمان، کە لە پارێزگاکانی هەرێم و کەرکوکدا بەم شێوە دابەشبوون:

لە پارێزگای هەولێر، ١٧٥ کاندید لە چوار چێوەی ٢٧ حزب و هاوپەیمانیدا کێبڕکێ لەسەر بە دەستهێنانی ١٦ کورسی دەکەن.

لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ١٨٨ کاندید لە چوارچێوەی ٢٦ حزب و هاوپەیمانیدا کێبڕکێ لەسەر بە دەستهێنانی ١٨ کورسی دەکەن.

لە پارێزگای دهۆک، ١١٧ کاندید لە چوار چێوەی ٢٣ حزب و هاوپەیمانیدا کێبڕکێ لەسەر بە دەستهێنانی ١٢ کورسی دەکەن.

لە پارێزگای کەرکوک، ٢٩٠ کاندید لە چوارچێوەی ٣١ حزب و هاوپەیمانیدا کێبڕکێ لەسەر بە دەستهێنانی ١٣ کورسی دەکەن.

لە کۆی ٣٢٩ کورسی پەرلەمانی عێراق، ٩ کورسی کۆتا بۆ کەمە نەتەوەکان دیاریکراون کە سێ کورسی لە نەینەوا بۆ ئێزیدی و شەبەک و مەسیحییەکان ، ٢ کورسی لە بەغدا بۆ مەسیحی و سابیئییەکان، یەک کورسی لە هەولێر بۆ مەسیحی ، یەک کورسی لە دهۆک بۆ مەسیحی و یەک کورسیش لە پارێزگای واست بۆ کوردی فەیلی تەرخانکراوە.

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: