Advertisements
Skip to content

ئایار 14, 2018

موقتەدا سەدر هەڵوێستی خۆی لەسەر حکومەتی داهاتوو ئاشکراکرد

by Kurd

موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر کە لیستەکەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا پلەی یەکەمی هێنا، لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هەڵوێستی خۆی لەسەر شێوازی حکومەتی داهاتوو دەربڕیوە و ناوی جووڵانەوەی نەوەی نوێ و زۆربەی لایەنەکانی هێناوە.

لەو تویتەدا موقتەدا سەدر دەڵێت “ئێمە بە (دانایی) و (نیشتیمانپەروەرییەوە) (بەڕێوەین) بۆ بە جێگەیاندنی (ئیرادە)ی گەل، لە پێناو دروستکردنی (نەوەی نوێ)، بۆ ئەوەی (گۆڕان)ێک بەرەو چاکسازی دروستبکەین، تا (بڕیار) بڕیاری عێراق بێت، ئەوکات (بەیداغی) (سەرکەوتن) بەرزبکەینەوە و (بەغداد)ی پایتەخت (ناسنامەمان) بێت، سەرئەنجام (جوڵانەوەی) (دیموکرات)یانەی ئێمە بۆ دامەزراندنی حکومەتێکی باوک ئاسای تەکنۆکراتی دوور لە حزبایەتی بێت”.

لەم پۆستەدا موقتەدا سەدر ناوی زۆربەی زۆری لیست و لایەنە بەشدارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی هێناوە.

لە نێو لایەنە کوردییەکان ئاماژەی بە جووڵانەوەی نەوەی نوێ و پارتی و گۆڕان کردووە.

لەسەر ئاستی عێراقیش، ئاماژەی بە لیستەکەی نوری مالیکی و لیستەکەی هادی عامری کە لیستی سەرەکی حەشدی شەعبییە، نەکردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەپێی ئەنجامیی بەرایی ١٠ پارێزگای ناوەڕاست و باشووری عێراق، کە شەوی ڕابردوو کۆمسیۆن بڵاویکردەوە، موقتەدا سەر براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکانە و پێش لیستی حەشدی شەعبی و لیستەکەی حەیدەر عەبادی و لیستەکەی نوری مالیکی و تەواوی لایەنەکانی تر کەوتووە.

ک.ع

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: