Advertisements
Skip to content

ئایار 14, 2018

“هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ پاك بووه‌ و كه‌س سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ تۆمار نه‌كردووه‌”

by Kurd

عه‌لی قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌ هه‌ولێر جوانترین و پاكترین سیسته‌می هه‌ڵبژاردن په‌یڕه‌وكرا.

عه‌لی قادر هه‌واڵی رێگه‌نه‌دان به‌ نوێنه‌رانی كیانه‌ سیاسییه‌كانی ره‌تكرده‌وه‌ و له‌ باره‌ی سكاڵاكانیش روونیكرده‌وه‌، سه‌رجه‌م سكاڵاكان بۆ نووسینگه‌ی نیشتمانی نێردراوه‌ و ئه‌وانیش به‌ گوێره‌ی قه‌باره‌ی سكاڵا و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بڕیار ده‌ده‌ن.

عه‌لی قادر به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمیسیۆن، رایگه‌یاند، له‌ هه‌ولێر جوانترین و پاكترین سیسته‌می هه‌ڵبژاردن په‌یڕه‌وكرا و هیچ سكاڵایه‌كی ئه‌وتۆ نییه‌ و ئه‌وانه‌ی تۆماریش كراون له‌سه‌ر شتی لاوه‌كین و په‌یوه‌ندیان به‌ رێكاره‌كانی كۆمیسیۆنه‌وه‌ هه‌یه‌.

جێی باسە على قادر كادريکی پارتیەو بێ ئاگایە لەوەیە ڤیدیۆی بردنی فۆرمی بەتال بۆ شوێنی کوکردنەوەی سندوقی دەنگدان بلاوکراوەتەوە کە گەورەترین خروقاتە.

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: