Advertisements
Skip to content

ئایار 14, 2018

گەر بێ دەنگ نەبن ئێستا دێمە گردەکەو ھەموتان دەستبەسەر دەکەم

by Kurd

ڕوداوەکەی شەوی۲٠۱۸/٥/۱۲پەیامێك

وەك کەسێکی ئامادەبو لە ڕوداوەکەیاو ئاگادار لە پێشینەی ڕوداوەکە چەند ڕاستیەک دەخەمە ڕوو.

وردەوردە هەستکراو سەلمێنرا کە خەشێکی گەورە لەگۆڕانکراوە .

سەرکردەکانی گۆڕان لە کۆبونەوەدابوون کە لێشاوی جەماوەری گۆڕانخوازان بەرەو گردی زەرگەتە دەهاتن و تادەهاو فراوانتر دەبو و چەندینجار قسەی توند کرا لە خەلکەوە بەرامبەر سەرکردەکانی گۆڕان ودەیانوت دەبێ بچینە سەریان وڕونکردنەوەی زۆر درا خەڵکەکە هەردەیوت قبولی ناکەین و ئاشتیخوازی سەرکردەکان مایەی خۆشحاڵیان نەبوو کە دواتر سەلمێنرا سەرکردەکانی گۆڕان لۆژیکانە بیریان کردۆتەوەونایانەوێت خوێن بڕژێت.

لەم ساتانەدابو تەلەفونێك بۆ یەکێك لەسەرکردەکانی گۆڕان هات و وتی ئێستا دێمە گردی زەرگەتەو هەموتان دەستبەسەر دەکەم ئەگەر KNN و خۆتان ! بێدەنگ نەبن و قبوڵی نەتیجە نەکەن.

وەڵامی سەرکردەکەی گۆڕان رون وئاشکرا وتی نە قبولی دەکەین نە بێدەنگیش دەبین وتۆش بۆت نیە مناڵی خەڵك بەکوشت بەیت وسەرکێشی وامەکە !

چارەکێ دوای ئەم ڕوداوانە لورەلورێکی تایبەت و جیاوازهات وتەقە دەستی پێکرد وچەکی قورسیان بەکارهێنا .

ئەوگۆڕانخوازانەی سودفە چەکیان پێبو لەو چارەکەیا هێنابویانە دەرەوە و پاسەوانە بوێرەکانی هۆبەی پارێزگاریش ئامادەباش ودەستکراوەی یەکەمین بون و دامەزراوبون بەبێ هیچ ئیعازێکی سەرکردەکان و دەستێکی باشیان لێکردنەوە کە من بۆخۆم سەرسامی ئەو زیتی و وریایەی کەسانێکم کە هەرگیز باوەڕ ناکرێت ئەوەندە ئازاو بەدەست ومەچەکی شەڕبن.

ماوەی نیوسەعات شەڕبوو شەڕی ڕاستی و

تەقەی ڕاستی .

پەیام بۆ هەمو گۆڕانخوازان ئەوەیە کە سەرکردەکان وهەڵسوڕاوەکانتان جێگای متمانەتان بن !

. دکتۆر

تیشکۆ رووف

۲٠۱۸/٥/۱۳

سلێمانی

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: