Advertisements
Skip to content

ئایار 16, 2018

سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە لەسەر داهاتوی ڤالڤێردی و مێسی و ئینیستای یەکلا کردەوە

by Kurd

سەرۆکی بەرشەلۆنە تەئکیدی کردەوە کە ڤالڤیردی راهێنەری بەرشەلۆنە لە پۆستەکەى بەردەوام دەبێت و دەرگاى یانەکەشی بەروی ئینێستا کردەوە هەر کاتێک ویستی بگەرێتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا بارتۆمیۆی سەرۆکی بەرشەلۆنە ئاماژەى بەوەدا کە لە ئاستی ڤالڤێردی راهێنەر رازین و توانیویانە بە تۆمارکردنی چەند ژمارەیەکی پێوانەییەوە دوو نازناو بەدەست بهێنن.

وتیشی: لە ئاستی راهێنەری بەرشەلۆنە رازین و تا کۆتایی گرێبەستەکەى لە یانەکە دەمێنێتەوە

لە بەشێکی تری قسەکانیدا سەرۆکی بەرشەلۆنە دوپاتیکردەوە کە دەرگاى یانەکە بۆ ئینێستاى کاپتن کراوەیە هەر کاتێکی تر ویستی بگەرێتەوە

لەکۆتایی قسەکانیدا سەرۆکی بەرشەلۆنە باسی لەوە کرد کە سەرکەوتنەکانی بەرشەلۆنە بەندە بە سەرکەوتنەکانی میسییەو و ئامانجیشییان ئەوەیە تا کۆتایی ژیانی وەرزشی لە بەرشەلۆنە بیهێڵنەوە.

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: