Advertisements
Skip to content

ئایار 16, 2018

شەش ئاماژە دەریدەخەن دڵت نەخۆشە

by Kurd

جەستە لە هەندێک بارودۆخدا توشی چەند حاڵەتێکی نا ئاسایی دەبێت کە ڕەنگە هەندێکیان ئاماژەبن بۆ نەخۆشییە جۆراو جۆرەکان، بۆ نمونە تێکچوونی لێدانەکانی دڵ و هەستکردن بە ئارەقکردنەوەی سارد لەو ئاماژانەن کە ناساغی دڵ دەردەخەن.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ” Hronika.info” هەستکردن بە تێکچوونی لێدانەکانی دڵ و بوونی ئازاری سەر سنگ و هەوکردنی ماسولکەکانی دڵ لەو نیشانە پێش وەختانەن کە دەریدەخەن ئەگەری هەیە دڵ تووشی جۆرێک لە نەخۆشییەکان بووبێت

– لەکاتی ماندووبوون و تێکچونی لایەنی دەروونیی و دڵەڕاوکێ، لێدانەکانی دڵ تێکبچێت.

– هەستکردن بە لاوازی ئەمەش لەناکاو ڕووبدات، یەکێکە لە نیشانەکانی جۆرێک لە نەخۆشییەکانی دڵ یان تێکچونی سوڕی خوێن.

– بوونی ئارەقکردنەوەی سارد، یەکێکە لە نیشانەکانی نەخۆشی دڵ.

– بوونی ئازار و هەستکردن بە سڕبوونی دەستی چەپ.

– سەرگێژخواردن، زیاتر لە جارێک توشی سەرگێژخواردن ببیت.

– ئاوسانی قاچەکان ئاماژەیە بۆ تێکچوونی کرداری گورچیلە ئەویش بەهۆی تێکچونی ئەرکەکانی دڵەوە دەبێت.

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: