بە ٣ شەو پەڵەی دەم و چاو ناھێڵێت.

بە ٣ شەو پەڵەی دەم و چاو ناھێڵێت.

تێکەڵەیەکی بەسوود ئاشکراکرا کەچارەسەری گرفتەکانی پێست دەکات و پەڵەی رەش و پەڵە و چرچی و زیبکە ناھێڵێت.
رێگای یەکەم :
پێکھاتەکانی: 
١ پەتاتە
نیو لیمۆ.
سەرەتا پەتاتەکە توێکڵ بکە و لەتی بکە بۆ پارچەی بچوک و بیخە خەڵاتەوە دواتر ئاوی پەتاتەکە بگرە و تێکەڵی ئاوی لیمۆکەی بکە و دواتر بیدە لەدەم و چاوت و با ٢٠ دەقیقە پێوەی بمێنێتەوە پاشان بەئاوی سارد بیشۆ و ئەم رێگایە رۆژانە دوو جار بەکاربھێنە.

رێگای دووەم :
١ پەتاتە
نیو پیاز
تێکەڵیان بکە و بیخە خەڵاتەوە و بیدە لەدەم و چاوت با ١٥ دەقیقە پێوەی بێت پاشان بەئاوی سارد بیشۆ.

رێگای سێیەم :
١ پەتاتە
نیو خەیار .
بیدە لەخەلاتە و وەک ماسکێک بیدە لەپێستت و با ٢٠ دەقیقە پێوەی بێت پاشان بەئاو بیشۆ.
رێگای چوارەم :
١ پەتاتە
نیو گێزەر
سەرەتا پێکەوە بیاندە لەخەلاتە و بیدە لەپێست بۆ ٢٠ دەقیقە پاشان بیشۆ بەئاو.

الإعلانات

کۆمێنتێک جێبهێڵە