Advertisements
Skip to content

ئایار 17, 2018

2

پرخەی شەو چیە، هۆکارو چارەسەر

by Kurd
پرخەیخەو چییە؟
پرخە حاڵەتێکی باوە و هەموو کەسێک ئەگەری تووشبوونی هەیە، بەڵام لەنێو پیاوان و قەڵەوەکان زیاترە و بە زیادبوونی تەمەن حاڵەتەکە خراپتر دەبێت.

لە زۆربەی حاڵەتەکاندا پرخە مەترسیدارنییە، تەنیا دەبێتە هۆی بێزاری هاوژین، یان ئەو کەسەی لە هەمان ژوورەکەی تۆ دەخەوێت، بەڵام ئەگەر پرخەی کەسێک درێژخایەن بوو، ئەوا جگە لەوەی کاریگەری لەسەر خەوی کەسەکە خۆی و هاوژینەکەی دەبێت، جۆری خەوی کەسەکەش تێکدەدات و پێویستی بە راوێژی پزیشك هەیە.

هۆکارەکانی پرخە

1. گیرانی رێرەوەکانی هەوا لە لوت:

هەندێک کەس تەنیا لەو وەرزانەی هەستیارییان تێدا زۆرە، یان لەکاتی هەوکردنی تورەگە هەواییەکان تووشی پرخە دەبن، هەروەها هەندێکی دیکەش بەهۆی خواری کۆڵەگەی لوت و گۆشتی زیادەی نێو لوت کە رێگری لە چونە ژوورەوەی هەوا دەکات شەوان پرخەیان دێت.

2. لاوازی تۆنی ماسولکەکانی قوڕگ و زمان:

خەوی قوڵ، خواردنی هەندێک جۆری حەبی خەو، خواردنەوەی مەی و زیادبوونی تەمەن دەبنەهۆی خاوبوونەوەی ماسولکەکانی قوڕگ و زمان، کە هۆکارە بۆ پرخە و مەترسیی گیرانی بۆڕییەکانی هەوای لێدەکەوێتەوە.

3. گەورەیی قەبارەی شانەکانی قوڕگ:

زۆربەی ئەوانەی قەڵەون شانەکانی قوڕگیان گەورەیە، هەروەها ئەو منداڵانەی ئاڵووەکانی نێو قوڕگیان گەورەیە تووشی پرخە دەبن.

4. درێژی زمانە بچکۆلە:

گەورەیی و درێژی زمانە بچکۆلە رێرەوی هەوای نێوان لوت و قوڕگ تەسکدەکاتەوە، زۆرجار لەکاتی لەرینەوە و جوڵەدا دەبێتە هۆی گیرانی رێرەوی هەناسە و تووشبوون بە پرخە.

مەترسییەکانی پرخە

ئەوانەی بەردەوام پرخە-یان هەیە، چەندین مەترسیی لەسەر ژیانیان هەیە کە دەکرێت بەهۆی گیرانی هەناسەی کاتی خەو رووبدات، لەوانە:

1- وەستانی ناوبەناوی هەناسە:

وەستانی هەناسە کە دەکرێت لە چەند چرکەیەک بۆ زیاتر لە خولەکێک بخایەنێت، لە ئەنجامی گیران و تەسکبوونەوەی رێڕەوەکانی هەناسە لەکاتی خەودا روودەدات.

2- ماندووبوونی دڵ:

وەستانی هەناسە بەهۆی گیرانی بۆڕییەکانی هەناسە و پرخەی درێژخایەن، دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، ماندووبوون و گەورەبوونی دڵ، سەرەنجام تووشبوون بە سستبوونی دڵ.

3- بەخەبەرهاتنی بەردەوام:

زۆربەی تووشبووانی پرخە خەویان سوکترە لەکەسانی ئاسایی و شەوانە چەند جارێک لەخەو رادەبن، کە تەنانەت نازانن هۆکاری بەخەبەرهاتنەکەیان گیرانی رێرەوی هەناسەیانە.

4- خەواڵوویی رۆژانە:

بەخەبەرهاتن و سوکی خەوی شەوان، هۆکارە بۆ خەواڵوویی لە رۆژدا و بەمەش کار لە شێوازی ژیانی کەسەکە دەکات و مەترسیی تووشبوون بە رووداوەکانی هاتووچۆ زیاتردەکات.

Advertisements
Read more from هەواڵ, زانست

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: