چۆنیەتی ئامادەکردنی لوقمەقازی بۆ بەربانگ

لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزان بایەخێکی زۆر بە شیرینی دەدرێت، بەتایبەت لوقمەقازی، بۆ ئەوەی دڵنیابیت لە خاوێنییەکەی باشترە لە ماڵەوە ئامادەیبکەیت.

پێداویستیەکان:

دوو کوپ ئارد

کوپ و نیوێک ئاو

یەک کەوچکی چێشت ماست

کەوچکێکی چا خەمیرە لەناو کەوچکێکی گەورەی ئاو بتوێنەرەوە

نیو کەوچکی چا لیمەندۆزی

کەمێک خوێ

خومرە

پێکهاتەکانی شیلە:

دوو پەرداخ شەکر

یەک پەرداخ ئاو

یەک کەوچکی چا لیمەندۆزی

شێوازی ئامادەکردنی:

سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵدەکەین، پاشان بۆماوەی نیو کاتژمێر دادەنرێت تاهەویرەکە هەڵدێت، پاشان لەناو ڕۆندا سووردەکرێتەوە.

لەدوای ئەوەی ئامادەبوو بە گەرمی بیخەرە ناو شیلەکەوە، پاشان پێشەکەشی بکە.

الإعلانات

کۆمێنتێک جێبهێڵە