Advertisements
Skip to content

ئایار 18, 2018

2

لابردنی بۆنی ناو دەم

by Kurd
:لابردنی بۆنی ناو دەم

بۆنی دەم یەکێکە لە کێشە سەرەکیەکان و دەبێتەهۆی بێزارکردنی مرۆڤەکانی چواردەور و تووشی شەرمەزاریت دەکات، بێگومان ئەم حاڵەتەش بەهۆی کۆمەڵێک هۆکارەوەیە و پێویستی بە چارەسەرە.

هۆکارەکانی دروستبوونی بۆنی ناخۆشی دەم، بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ پاشماوەی خۆراکی لەنێوان دانەکان، هۆکارێکە بۆ گەشەکردنی بەکتریا و بوونی بۆنێکی بێزارکەر، یاخود هەندێک جۆری نەخۆشی وەک هەوکردن و جیوبی لوت یان نەخۆشییەکانی زمان و هەوکردنی سییەکان و نەخۆشیەکانی گەدە و ئامێری هەرس، گرنگتر لەهەمووی بایەخ نەدانە بە پاککرنەوەی دەم و ددان.

چارسەرکردنی بۆنی ناخۆشی دەم
پاککردنەوەی بەردەوام بە بەکارهێنانی هەویری ددانی باش و فڵچەی تەندروست، چونکە ڕێگە لە دروستبوونی بەکتریای ناو دەم دەگرێت، یاخود بەکارهێنانی سرکە و وەردانی لە دەم بۆ ماوەی 10 خولەک پێش نووستن و پێش نانی بەیانی.

دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان، چونکە هۆکارێکە بۆ هەوکردنی دەم و ددان و دروستبوونی بەکتریا و بۆنی ناخۆش.

خواردنەوەی شلەمەنی زۆر بەتایبەتی لە ڕۆژدا، چونکە هۆکارێکە بۆ ڕێگریکردنی لە وشکبوونەوە و ڕزگاربوون لە پاشماوەکانی خۆراک، ڕێگریکردن لە بۆنی ناودەم.

هەندێک پێکهاتەی ڕووەکی تابەت هەیە بە لابردنی بۆنی ناودەم بەسوودە، دەتوانیت بەکاریبهێنیت، وەک ڕووەکی بەرسیم.

 

Advertisements
Read more from هەواڵ, زانست

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: