نامەیەک بۆ کاک نەوشیروان مستەفا

نامەیەک بۆ کاک نەشیروان مستەفا

31403990_2042040912718525_4679817286507298816_n (1)

ئارام ئەحمەد

ئەو سەردەمانەی دوو جارسەفەری لەندەنت کرد، سەردەمێکی دژاور بوو، پارتی ویەکێتی یەکیان گرتبوو، ئەوەی ناشێت پێیان دەکردی، سەری ڕمی بنەماڵەی بارزانی و پارتی و تاقمەکەی جەلال تاڵەبانی ڕوو بەدڵی تۆ بوو.

چاک چاکم بیرە، یەکەم سەفەر کە گەڕابویتەوە ئەوپرسیارەت کردبوو” ئەوە بۆچی هیچ کەسێک وەڵامی ئەو هەموو جوێن و سوکایەتیە ناداتەوە کە بە من دەکرێت؟،ئایە سوکایەتی وجوێندان بە من ئاساییە ؟”هەموویان بە تێكرا لە مێدیاکانەوە سەرقاڵی هێرشی نارەوا بوون و جاسوسەکانی دەورت ڕۆڵیان هەبوو، کە دەسکاری دەنگەکانیان کردیتوودابویانە دەزگا بەدناوەکەی پاراستن،بنەمالەی بارزانی ئەیدایتە دادگایەک کە خۆیشیان وەک گاڵتەجاردەیان بینی.

لەوکاتەداو لەو دوو سالەدا پارتی و یەکێتی بە تەنها هێرشیان کرە سەرت،نە ئەوانەی ئێستا خانەی راپەراندنن، نە ئەندامانی جڤاتەکانت یەک کەسیان وەلامیاکیان نەدەدایەوە،هەموویان خۆیان پیاو خراپ نەدەکردو چاویان لەوە بوو پۆستێ وەربگرن با لای پارتی و یەکێتی خراپ نەبینرێن، دڵنیام و وێنەم لایە زۆربەی لایڤەکانی منت دەبینی و خۆیشت دەیزانیت، تاقە کەسێک بووم، وەڵامی هەمویانم دایەوەو ڕسوام کردن، تەنانەت نەک بە تەنها فریای پارتی و یەکێتی و چڵکاو خۆرەکانیان، پەلاماری سەرانی گۆرانیشم دەدا کە سەریانخستبوە ناوگەلی خۆیان و قسەیەکیان نەدەکرد.

دەی با لەمە بگەڕێین،ئەوە بووبە مێژوو،خۆزگ ئێستا لێرە دەبوویت وحالی بزوتنەوەکەتت دەبینی،بە ویژدانم بەدەست کاک عومەرو خانەی راپەڕاندن و هەردو جفاتەکەتەوە بووە بە پەند.

لێرەدا ئەمانەت پێنالێم و هەلیدەگرم بۆدەرفەتێ تر،ئەوەی دەمەوێ بیڵێم،12 ی ئەم مانگە هەلبژاردن کراو تاقمەکەی تالەبانی بە ڕابەرایەتی قاسمی سلێمانی لە تەزویرا هەرچی سنوری بێشەرمیە تێیان پەڕاند، بزوتنەوەکەیشت تا بە ئێستا لە قسە زیاتر یەک هەڵوێستی نەبوە.

ئێوارەکەیشی چونە سەرگردەکەو سەرمەزارەکەی تۆ،چەقۆ کێش وسەرسەریەکانی دەوری ماڵ جەلال تالەبانی هەزاران فیشەکیان نا بە گردی زەرگەتەومەزارەکەت و وێنەکەت، شێخ جەعفەری سەرسەری لەسەر داوای ماڵ تالەبانی ئەو پەلامارەی داوچەندین فیشەک بەر وینەکانت کەوتوون.

ئەمەیش بەجێگای خۆی،ئەوەی کە جێگای داخە،تا ئەم ساتە وەختە، نە خانەی ڕاپەراندن،نە جڤاتەکانی گۆران، تەنانەت یەک بەیاننامەیشیان دژی ئەو تەعەداو بەربەریەتەی تاقمەکەی یەنک دەرنەکردوە، بە یەک دێر مەحکومیان نەکردوە، هەتا نەیان توانیوە بۆ مێژوو چوار دێر بنووسن، ئەوەی هەیە تیڤیەکەیە،خۆی وەک گوناح و داماو تەعدا لیکراو پێناسە دەکات و تەواو.

بروات هەبیت زۆربەی هاوڕ کۆنەکانت درۆیان لەگەڵ کردی،زۆربەی خەلکی کوردستان درۆیان لەگەڵ کردیت، قسە لە من ببیستە،جگە لەمە هەرچیتر بوترێت درۆیە.

بنوو ڕۆحشاد،،ئەوەیە وەفای کوردو هاوڕێکانت، لەمە بەدەر چاوڕوانی هیج مەکە.

ئارام ئەحمەد
17/05/2018

الإعلانات

کۆمێنتێک جێبهێڵە