Advertisements
Skip to content

ئایار 19, 2018

2

بەم نیشانانەدا بزانە کەسێکی سەرنجڕاکێشیت

by Kurd

زۆرجار بوون بە کەسێکی سەرنجڕاکێش لە کەسایەتیدا ڕەنگدەداتەوە، ئەمەش بە بڕوابەخۆبوون  و گەشبین بوونە بەرامبەر ڕووداوەکان.

ماڵپەڕی “Brightside” چەند نیشانەیەکی خستووەتە ڕوو کە دەریدەخات کەسێکی سەرنجڕاکێشیت.

-کاتێک دەچیتە شوێنێک هەمووان هەست بە هاتنت دەکەن و تەماشات دەکەن، گرنگ نییە ئەگەر قسەت لەگەڵدا بکەن یاخود نا تەنها تەماشاکردن و هەستکردن بە بوونت دەریدەخات کەسێكی سەرنجڕاکێشیت.

-گەشبینی و زەردەخەنەی بەردەوام یەکێکی دیکەیە لە نیشانەکانی سەرنجڕاکێشی، دڵنیابە هەمووان دەیانەوێت کەسێک بناسن کە گەشبینە و بیرۆکەی دڵخۆشکەری هەیە.

-کاتێک بە تەواوەتی خودی خۆتیت و هەوڵ نادەیت ببیتە کەسێکی دیکە وا دەکات لای کەسانی دیکە زیاتر سەرنجڕاکێش بیت، هەروەها کاتێک ئامانجێکت هەیە و گرنگی دەدەیت بە ژیانی خۆت.

-کاتێک دووچاری کێشەیەک دەبیتەوە یاخود نەخۆش دەکەویت و کەسانێکی زۆر گرنگیت پێدەدەن واتای وایە کەسێکی سەرنجڕاکێشیت.

-کاتێک کەسێک نایەوێت درۆ بکات یاخود درۆت لەگەڵ بکرێت زیاتر سەرنجڕاکێشە و کەسانی دیکە دەیانەوێت زیاتر لێی نزیک بن.

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: