Advertisements
Skip to content

ئایار 19, 2018

كاندیده‌كه‌ی‌ پارتی‌ له‌لیستی‌ سائیرون: پارتی‌‌و رەوتی‌ سەدر لاریان نه‌بووه‌ لەخۆ کاندیدکردنم

by Kurd

كاندیده‌كه‌ی‌ پارتی‌ له‌لیستی‌ سائیرونی‌ موقته‌دا سه‌در ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ پارتی‌‌و رەوتی‌ سەدر لاریان نه‌بووه‌ لەخۆ کاندیدکردنی‌. به‌بۆچونی‌ ئه‌و، “لە 42 کاندیدی‌ کوردی‌ نێو لیستە عێراقییەکان دەرچونی‌ هیچ کاممان مسۆگەر نیە”.

ئاوێنه‌: له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ 12ی‌ ئایاری‌ ئه‌مساڵ، نزیکەی‌ 42 کورد لەنێو لیستە عەرەبیەکاندا خۆیان کاندید کرد، بەڵام تا ئێستا تەنها ئەگەری‌ دەرچونی‌ دو کورد هەیە، ئەو دووانەش دەرچونیان مسۆگەر نیە.

ئەو دو کوردەی‌ ئەگەری‌ سەرکەوتنیان بۆ پەرلەمانی‌ عێراق هەیە، بریتین لەئازاد حەمید شەفی‌ بەرپرسی‌ ناوچەی‌ مەندەلی‌ پارێزگای‌ دیالەی‌ پارتی‌ ديموكراتى كوردستان کە لەنێو لیستی‌ سائیروندا خۆی‌ کاندید کردووە، لەگەڵ ئاراس حەبیبی‌ کاندیدی‌ لیستی‌ نەسر لەبەغدا.

ئازاد حەمید شەفی‌ بەرپرسی‌ ناوچەی‌ مەندەلی‌ پارتی‌ بەدەنگی‌ ئەمەریکای‌ راگەیاندووة، “تائێستا 42 کورد لەنێو لیستە عەرەبیەکاندا خۆیان کاندید کردووە، بەڵام دەرچونی‌ هیچکاممان مسۆگەر نیە.”

سەبارەت بەچۆنیەتی‌ خۆ کاندیدکردنی‌ لەنێو لیستی‌ سائیروندا، لەکاتێکدا ئەو بەرپرسی‌ ناوچەی‌ مەندەلی‌ پارتییە، ئازاد شەفی‌ کە کوردێکی‌ شیعە مەزهەبە، دةلَيَت، “پارتی‌ء رەوتی‌ سەدر لاریان نةبووە لەخۆ کاندیدکردنی‌ من، بەتایبەت بەرنامەی‌ رێککەوتن لەنێوان سائیرونء پارتی‌ دا هەیە.”

ئەمە لە کاتێکدایە میدیاکانی پارتی وەک کوردستان و ٢٤ و ڕوداو هێرشێکی راگەیاندنی گەورەیان کردبوە سەر سروە عبدالواحدو ئاڵا تاڵەبانی کاتێک لەسەر لیستی عەرەبی خۆیان کاندید کردبوو  و خۆیان بە نیشتیمان پەروەرو ئاڵاهەلغری نیشتیمان پیشان دەدا خەلکیش بێ ئاگا لەوەی لەژورە داخراوەکاندا چی ڕودەدا.

دوفاقیو دوڕوییەکی تری حزبی پارتی لەمامەلەکردنە لەسەر مەسەلەی کەرکوک و باسکردنی ١٦ ی ئۆکتۆبەر وەک خیانەتێکی نیشتیمانی کەچی ئێستا حزبێکی کوردی بەقەد عەرەب و تورکمان دەنگی هێناوە لەشارەکەداو کوردستانی بوونی کەرکوکی سەلماندوە هەر ئەو مێدیاو کەناڵانەی پارتی باسی تەزویراتی کورد دەکەن لەکەرکوک و دەیانەوێ ژمارەی کورسیەکانی کورد لەکەرکوک کەم بکات .

کەواتەمەسەلێکی کوردی هەیە دەڵی گوز بەرامبەر گوز ، ئەمەی پارتیش دەیکا لەگەڵ یەکێتی ١٦ ی ئۆکتۆبەر بەرامبەر ١٢ ی ئایارەو زنجیرەی خیانەتکاری جوت بنەماڵە بەرامبەر میللەتی کورد بەردەوامەو ئێستاش میللەت هەر لەو نێوانەدا سەرگەردان ماوەتەوەو پەنج لە مێژوو وەرناگرن

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: