Advertisements
Skip to content

ئایار 19, 2018

چەند بابەتێکی زۆر گرنگی زانستی

by Kurd
چەند بابەتێکی زۆر گرنگی زانستی
2015-07-14_16-55-20

جەعفەر کەریمی

 

” نەخۆشی بە دەگمەن”
ئەو نەخۆشییە جارجار پێی دەگوترێ نەخۆشی،،، هە تیو،،، یا نەخۆشی فەقیر. بە نەخۆشیەک دەڵێن کە رێژەیەکی کەم لە خەڵک تووشی دەبن. ئەو نەخۆشییە لە ریزی ئاڵۆزیەکانی/ ژنێتیکی / بە حیسێب دێ. تەنانەت ئەگەر نیشآنەکانی زۆر ئاشکراش بن. لەتەواوی سەردەمی ژیانی کەسێکدا لە گەڵیدا دەبێ! زۆربەی نەخۆشیەکانی دەگمەن لەسەرەتای ژیانی مرۆڤ کە خۆی نیشان دەدا بە رێژەی ٣٠ لە سەتای منداڵانی تووشبوو بەو نەخۆشیە تا گەیشتن بە تەمەنی ٥ ساڵی گیانی خۆیان لە دەست دەدەن ودەمرن.!
بە بێ لەبەر چاو گرتنی ئەوەی کە نەخۆشی/ دگمەن / کە لەگەڵ کەموکورتی ژنێتیکی هاوڕایە، لە حاڵی حازردا وەک بە دەگمەنترین نەخۆشی ژێنیتیکی ناسراوە. پێویستە بگوترێ هیچ پێوانەیەکی دیاریکراو بۆ ڕای گشتی لە نەزەر نەگیراوە کە ئەو نەخۆشییە نە خۆشیەکی گشتییە. یانی لەوانەیە لە بەشێک لە جیهان یالای گرووپێکی تایبەت لە خەڵک بە نەخۆشی دەگمەن لە بەر چاو بگێرێ وبناسرێ.لەوانەشە لە س شوێنێکی دیکە لە جیهان خەڵکانێکی دیکەش وەکو نەخۆشیەکی کە تەنیا دەنگۆیە پێناسە کرابێ.
نەخۆشی / بەدەگمەن / نەخۆشیەکە کە لەهەر ٥ کەس لەدەهەزار کەسن، هەتا ئەوڕۆ لە نێوان ٥ هەتا ٨ هەزار نەخۆشی دەگمەنیان هەیە. ئەو نەخۆشییە بڵاو بونەوەی زۆر کەمە .لە حاڵی حازردا دەتوانین بڵێن: ٥٠٠٠ هەتا ٨٠٠٠ کەس نەخۆشی دەگمەنیان هەیە. زۆرترین ڕێژە لەو نەخۆشییەدا باری / ژێنیتیکی/ کاریگەرە. بۆیە بەو نەخۆشییە دەگوترێ نەخۆشی،، هەتیو،، چون دەرمانی تایبەتی بۆ نەدۆزراوەتەوە.
 
” باوک ساڵاری “
باوی سالاری، جۆرێکە لە سیستمی کۆمەڵگایی وسیسستمی بنە ماڵەیی رابووردوو. لەو سیستمەدا/ باب یا پیرترین/ کەسی نێر لەو تایفەتەدا دەبێتە بەرپرسی ئەو بنەماڵەیە بە بێ ئەوەی پرس بە کەس بکرێ.(و: وێنەی سیستمی دووکنشینی کە دەسەڵات دەدرێ بە کوڕ لەکوڕ بۆ کوڕو،،،،،،تا دوایی!). زۆرجار بە هەڵە لە جێگای دەستەواژەی،، باب ساڵاری،، لە دەستەواژەی ،،پیاوسالاری،، کەڵک وەردەگیرێ کە ئەوە بۆ چونێکی هەڵەیە. چونکە باب سالاری بە شێکە لە سیستمی/ پیاوسالاری / کە هێزی پیاوی تێدا نیشان دەدرێ کە تایبەتە بە تاقمێک لە پیاوان.
پیاوسالاری ناوێکە بۆ سیستم یا نیزامێک کە چوارچێوەکەی لەڕێگای دامودەزگای، سیستمی سیاسی، کۆمەڵگایی، ئابوری کە بۆ خۆی بە پێی یاسای ،، باوک سالارانە،،پێکی دێنێ وژنان دەکاتە کۆیلە وژێر چەپۆکەی ئەو سیستمە. پیاو یا ( پیاوانە) بە کێ دەلێن؟:پیاو بە کەسێکی / نێر / دەگوترێ. دەستەواژەی پیاو بۆ یەک مرۆوی نێری / باڵغ/ کەڵکی لێ وەردەگیرێ. ئەو مرۆڤە کە باڵغ نەبووە پێی دەگوترێ/ تازە گەنج یا تازە لاو یا ئاغاکوڕ/. نیشآنەکانی بلوغ چنە؟:
یەک: گەورەبونی بەیزە یا گون، دەڵاندنی هۆڕمۆنی جینسی، زێدە بونی ئێسپێرمی جینسی.
دوو: گەورەبونی نێرینەیا،،،،.
سێ: دەرکەوتنی موولە دەموچاو،( ریش وسمێڵ) .
چوار: دەرکەوتنی مووی ژێر باخەڵ خوارووی سک.
پێنج: ئالوگۆڕی دەنگ،( بۆڕ بونی دەنگ).
شەش: مەزن بونی لەش وئاڵوگۆڕی دیکە لە تەوای جەستەدا.
سرنجی وەرگێڕ: ئەگەر بڵێم زۆربەی هەرە زۆری سەرهەڵدانەکانی کورد لە هەموو بەشەکانی وڵاتی کورد یا بە شێوەی عەشیرەیی بەڕێوە چووە یا پیاو قسەی یەکەمی تێدا کودووە پێم وایە درۆم نەکردووە. کەم سەرهەڵدان هەبووە کە ژن رۆڵی بەر چاوو چارەنوسسازی تێدا گێڕابێ. زۆر جار عەشیرەو سەرۆک عەشیرە بۆنە هۆی دوا کەتوویی کۆمەڵگا کوردیان تووشی نەهامەتی کردووە. تەنیا ئاماژە بە سەرهەڵدانێک دەکەم کە چۆن داخوازیەکانی کوردی لە کەسایەتی خۆیدا تێکشکاند. ئەویش مەڕحومی مەلا مستەفای بارزانی بوو.! هەر ئەوڕۆش پاشماوەکانی ئەو عەشیرەیە لە کەسایەتی کامەسعودا هیچ نرخێکیان بۆ ژن دانەناوە.شەڕی ،،، کۆبانی،،، سیستمی بنە ماڵەی تاڵەبانی بارزانیم دێتە بەر چاوکە جیاوازیان تا عەرزوئاسمانە. ئەوان وەک سەرۆکی،، دووکنشینەکانی،، ساڵانی رابوردوو دێنە بەر چاو باب  لادەچێ، کوڕ دێتە جێگای!.لەو دەسەڵاتەدا چەند کەس بە پلەی یەکەم بەرپرسی باڵان؟ چەند کەس هاتوونە جێگای بابیان؟ جەلال بۆتە قوباد! کۆسرەت بۆتە دەرباز! بڕۆن بۆ خۆتان لە ناوەکانی دیکەش بکۆڵنەوە؟
 
” منداڵەکانیش تووشی خەمۆکێ دەبن”
زۆر کەس وادەزانێ تونیا گەەورەکانن کە تووشی خەمۆکێ دەبن. لە حاڵێکدا منداڵەکانیش تووشی،، ئەفسوردەگی یا خەمۆکێ،، دەبنەوە.بە پێی رادەی ئەو نەخۆشییە،،لەسەتا دەی ئەو منداڵانەی کە لە ئینگلستان دەژین وتەمەنی وان ٥هەتا ١٦ ساڵانە تووشی گرفتی،،رەوانی ودەروونی بونەوە. ولەسەتا ٤ ئەو منداڵانەش گرفتی ئێسترێس وخەمۆکێیان هەیە. نیگەرانی بێ هۆ کە پەیوەندی بە بابەتێکی تایبەتیەوە نییە دەبێتە هۆی ئەو کێشەیە. دایکوباوک، کاردانەوەی منداڵەکانیان لەمبوارەدا بە باشی دەبین وهەستی پێدەکەن.هەرکات کەسێکی نزیک دەمرێ گەورەساڵان خەمگین دەبن. بەڵام هەر کات کاردانەوەی منداڵ لە مردنی ئەو کەسە درێژە بکێشێ، ئەوە نیشان دەدا کە خەمۆکێ بەرۆکی منداڵی گرتووە.
دوکتوردیویدکینگسلی، راوێژکاری میر منداڵان لە ناوەندێکی تایبەت بەو کارە لە ئینگلستان، لەسەرئەو باوەڕەیە هەرکات هەستەکانی منداڵ کاریگەری لەسەر کاردانەوەی رۆژانەی منداڵ هەبێ ئەوە نیشانەیەکە لە نەخۆشی دەروونی ئەو منداڵە کە دەبێ چارەسەر بکرێ.هەر کات هەستوو کرد منداڵەکانتان تووشی خەمۆکێ بون، قسەی لەگەڵ بکەن وگرفتەکانی بناسن.پێچەوانەی ئەو کارە منداڵ زیاتر بەرەو خەمۆکێ رادەکێشێ. هەرکات ئەو کارە جوابی نەدایەوە، لە گەڵ راوێژکاری تایبەت یا کەسانی پسپۆڕ لە گوتار دەرمانیدا گفتوگۆ بکەن. کاتێک کە دوکتور زانی نەخۆشی خەمۆکێ دژوارە، دەرمانی / شیمیایی / وباش هەیە بۆ منداڵ ومیر منداڵ کە دەتوانێ گرفتەکان چارەسەر بکا.تەواوی منداڵ،میرمنداڵ حەوجێیان بەوەیە کە حورمەتیان لێبگێرێ وپەیوەندی باشیان لەگەڵدا ئەنجام بدرێ بە تایبەت لەگەڵ دایک وباب.
” رۆڵی دایک وباب لە سەرهەڵدانی خەمۆکێی منداڵەکانیان”
لە حاڵێکدا منداڵ لە ماڵێ بێ حورمەتی پێ بکرێ ورێزی لێ نەگیرێ وتووشی ئازار لێدان وبێحورمەتی ببێتەوە، بێ گومان بەرەو خەمۆکێ رادەکێشرێ. ئەو منداڵانەی کە دایک یا بابیان تووشی خەمۆکێن چوار هیندی منداڵانی دیکە زووتر تووشی خەمۆکێ دەبن!باری ژێنیتیکی، هۆی هۆڕمۆنی، ئێسترێسی رۆژانە ،زەختی دایکوبابو……هۆیەکانی سەرەکین بۆ تووشبونی منداڵ بە نەخۆشی خەمۆکێ.
 
 
” کەمبونەوەی ئەقڵ یا زەواڵی ئەقڵی “
دە ماسن،، یا کەمبونەوەی ئەقڵی لە زانستی،،، پزیشکی و رەوانشناسی،،،دا بە ئاڵۆزی زۆر تووندی لایەنەکانی جۆراوجۆری / رەوانی / دەگوترێ کە بە هۆی نەخۆشی ئەندامێکی/ مێشک / کە دەبێتە زۆرترین هۆی ئاڵوگۆڕی ،، کەسایەتی مرۆڤ،، و نەناسینی بارودۆخ ودەوروبەرو ئاڵۆزی لە حافیزە وبڕیاردان دێتە گۆڕێ. زۆرترین جۆری/ دەماسنی / سەردەم کەمبونەوەی ئەقڵی بە ساڵاداچوانە (پیرەکان ) کە ئالزایمێریشی پێ دەگوترێ.
یەکێکی دیکە لە هۆیەکانی،، دەماسن،، جڵتەی مێشکە کە لە کاریگەری بەکار هێنانی ماددەهۆشبەرەکان و حەبی رەوانگەردان ونەخۆشییەکانی دیکەی بەناوبانگی وەک،، شێتی مانگا ( جنونی گاوی ) دەبێ ئاماژەی پێبکرێ. بە پێی تاریف، دەماسن بریتییە لە خراپ کردنی ئاسایی کارو هوشیاری وناسینەوە.(و: هەر سێ بابەت هێدی هێدی کەم دەبنەوە) . دەماسن نیشانەیەکە لە نەخۆشی، ئاڵۆزی زمان( زمان باش ناگەڕێ ) ئالۆزیەکانی رەوانشناسی ورەوان پزیشکی، تێکچونی هەڵسوکەوت، جموجۆڵی رۆژانەیە.
لە ئێستادا،لەدونیا ١٢ میلیون کەس نەخۆشی دەماسنیان هەیە. کە ئەو رێژەیە لە ساڵی ٢٠٤٠ دەگاتە ٢٥ میلیون!(و: شکور هەتا ئەو کات من مردوم !). لە بریتانیا نزیکەی ٦٣٧ هەزار کەس نیشآنەی دەماسنیان هەیە! وخەرجی ساڵانەیان دەگاتە ١٧ میلیون پاوند!. 
زیاترین جۆری دەماسن چۆن پێک دێ؟:
بەزەربە لێدان لەسەر، گیرۆدە بون بە ئەڵکۆڵ،ئاڵۆزیەکانی جموجۆڵی، تووش بون بە نەخۆشی ئایدز. ئاڵۆگۆڕ لە کەسایەتی مرۆڤی دەماسنی بۆ بنە ماڵەکەی جێگای پەرۆشییە. تایبەتمەندیەکانی کەسایەتی مرۆڤی نەخۆش روو لە زیاد بون دەکا. هەروەها کەسی دەماسنی تووشی کەسایەتیەکی،،، دەرونگەرا دەبێ. ( لەخۆدابون ) وقەت گرینگی ناداتە کاریگەری کردەوەکانی خۆی لەسەر دەوروبەری. (و: یانی هەر چی پێی خۆش بێ دەیکا).
 
 
” نەخۆشی سارس چیە؟”
نەخۆشی سارس جۆرێک نەخۆشی مەترسیداری هەناسەیە کە لە ساڵی ٢٠٠٢ دا بڵاو بۆتەوە. بڵاوبونەوەی ئەو نەخۆشییە لە وڵاتی،، چین،، دەستی پێکردووە وبەخێرایی چۆتە ناو وڵاتانی ئاسیایی رۆژهەڵات. وەک: هۆنگ کۆنگ،ویتنام، پاشآن راگوێزراوە بۆ وڵاتانی وەک: ئامریکای باکور( کانەدا، ئامریکا). هۆی سەرەکی گیرۆدەبونی ئەو نەخۆشییە جۆرێک/ ویرووسە / لە گرووپی،،کوروناویروس،،. ئەو نەخۆشییە لە نێوان،، ئینسان وحەیوان،، دا هاوبەشي.( هەردووک لا تووشی دەبن). نزیک لەسەتا لە١٠ مردنی بە دوا دادێ.! نیشآنەکانی ئەو نەخۆشییە وێنەی نەخۆشی/ ئانفوڵانزان / کە دەبێتە هۆی، ماندوو بون،هێشی جەستە،،کۆخەوگەروو هێشە،. هەروەها نیشآنەکانی وەک: تەنگی هەناسە، دژواربونی هەناسە کێشان، بەدوای خۆیدا دێنێ.
دەرمانی ،،ئانتی بیوتیک،، چارەسەر نییە. وهیچ قازانج بە چاککردنەوە ناکا. دەرمانەکانی وەک: دەرمانی کەمکردنەوەی،،تا،،یا بڕینی ،تا،ئۆکسیژێن و…..زۆر باشن. بۆئەوەی کە ئەو نەخۆشییە پێشی لێبگێرێ پێویستە نەخۆش/ ئیزۆلە/ بکرێ. ئەو کارەش بۆ بڵاونەبونەوەی ئەو نەخۆشییە وزۆر گرینگە.
 
” خەمۆکێ لە کردە وەدا “
خەمۆکێی کردەوەیی یا دیستایمیا، جۆرێک ئاڵۆزی کرداریە کە لە ریزی / خەمۆکێ / دێتە ئەژمار.ئەو شێوە خەمۆکێیە دژواریەکی کەمتری هەیە لە ئاست/ ئاڵۆزیەکانی خەمۆکێی راستەقینە /. خەمۆکێ لە کرداردا نەخۆشییەکی درێژخایەنە وهیندێک لە نیشانەکانی هاوبەشن لە گەڵ ئاڵۆزیەکانی خەمۆکێی بنەڕەتی. بەڵام ئەو نیشآنانە راستەوخۆ،، خەمۆکێی بنەرەتی نین. هەر چەند زۆر بونیان کەمو زیاد دەکا. بۆ ناساندنی نەخۆشی باڵغ دەبێ ٢ یان زیاترلەدوو لەو نیشانانەی خوارووی هەبێ لە ماوەی ٢ ساڵدا بێتە بەر چاو. ئەو نیشآنانە ئەوانەن: هەست بە ناهومێدی کردن،،لاوازبونی بڕیار دان، کەم ئیشتیایی یا زۆر خواردن. جموجۆڵی کەم،ماندووییەکی زۆر، متمانە بە خۆ نەبون، کەمبونەوەی مەیلی جینسی، زوو تووڕە بون.
بێ خەوەی یان کەم خەوی چییە؟:
 نیشآنەیەکە مرۆڤ بە شێوەیەکی بەردەوام خەوی لێ ناکەوێ. بێ خەوی یەکێکە لە ئاڵۆزیەکانی خەو، کە لە / رەوانناسی خەودا / متاڵای لەسەر دەکرێ. بێتوانایی لە خەوتن، لەخەودامان، یا خەوێکی قورس لە خۆ دەگرێ. کەم خەوی لە راستیدا نەخۆشی بە حیساب نایە، بەڵکوم نیشانەیەکە لە نەخۆشی. کەمخەوی لە دڵهورەو ئێسترێس وترس پەتدا دەبێ. لە هۆیەکانی دیکەی کەم خەوی ، هەست بە نەبونی ئەمنییەت وترس لە تەنیایی وخەمۆکێ وخواردنەوەی کافئین.
 بە پێی پێڕستی / وەزارەتی پاکوخاوێنی ئامریکا / ساڵانە ٦٤ میلیون کەس لە ئامریکاییەکان تووشی کەم خەوی دەبنەوە. خواردنی دەرمانەکانی دژی / خەمۆکێ / وحەبی/ خەوهێنەر/ دەتوانێ بۆ ماوەیەکی کاتی کاریگەر ببێ. بەڵام باشترین رێگا،، جوڵاندنی سیستمی ناوەندی دەمارەکانە،،.
 
شێوەکانی کەم خەوی چن:؟
کەم خەوی کاتی، کەم خەوی درێژخایەن، کەم خەوی ئاڵۆزوماندوو بونی روح ورەوان، .
گرفتەکانی کەم خەوی چن؟
دابەزینی رادەی هۆش، گیرۆدە بون بە شێر پەنجە، کەم بونەوە لە کاردانەوەکانی دەوروبەر، مەترسی خەمۆکێ، زیاد بونی ئاڵۆزی تووڕە بون، لاواز بونی سیستمی بەرگری لەش، مەترسی تووشبون بە نەخۆشی شەکرە( دیابێت)،زیادبونی خەخۆشی دڵ، توشبون بە زەختی خوێن( فشاری خوێن)، قەڵەوی.
 
سواڵکردن وسواڵ:
سواڵکەر بە کەسێک دەڵێن: کە لە رێگای داخوازیی ماددی یاپارە لە خەڵک ژیانی خۆی دابین بکاوبە نیشان دانی هەستی روحم بزوێن بە خەڵک پارەوەربگرێ ئەوکارەش وەک،، کاری رۆژانە یا شوغڵ بۆ خۆی بە حیساب دێنێ. لە ئەدەبیاتی جیهاندا سواڵکەر لە خوارووترین ریزی کۆمەڵگادا تاریف دەکرێ. بۆیە زۆر جار پێگەی کۆمەڵگایی ،، شازادەو گەدا،، لە پەڕاوو قسەدا بەکار دەهێنرێ. لە گوتاری رۆژانەدا بە کەسێکی سواڵکەر کە بە زمان وبەهەستی تایبەتی خۆی پارە وەربگرێ دەڵێن: وەکی سواڵکەری سامڕا دەچێ. گۆیا سواڵکەرەکانی شاری سامڕە لە عێڕاق زۆر لەجوج وچەنەبازن.تا پارەیان نەدەیتێ لە کۆڵت نابنەوە.وشەی ،،، گەدا،،، ( سواڵکەر ) دوو بەشە، گە، یانی زەمان ومەکان یا هەردووک، داخوازی ،دا،لێک دەدرێتەوە.
” کەڵک وەرگرتنی خراپی جینسی لە منداڵان:( منداڵ ئازاری).
شێوەیەکە لە / ئازاردانی منداڵ / کە مرۆوی گەورەساڵ یا گەنجێکی گەورەتر لە منداڵ بۆ،، هورووژاندنی جینسی،، کەڵکی لێوەردەگرێ. سنوری ئازار منداڵی لەسەر منداڵی  بچووک بریتین لە: داخوازی کردن لە منداڵ بۆ کاری جینسی، نیشاندانی لەش بە منداڵ بۆ هاندانی وی بۆ کاری جینسی، ترساندنی منداڵ، پەیوەندی کردنی تێکەڵاویی جینسی وفیزیکی لە گەڵ منداڵ، نیشان دانی وێنەی سێکسی بە منداڵ……
کەڵک وەرگرتنی جینسی لە منداڵ دەبێتە هۆی خەسارێکی مەزنی دەروونی وەک: خەمۆکێ، ئاڵۆزی فکری پاش ئازار، دڵهورە، قوربانی بونی منداڵ لە لایان گەورەساڵان. کەڵکوەرگرتنی جینسی لە رێگای یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی منداڵ دەبێتە ( زێنای مەحڕەم /. کە خەسارێکی مەزنتر بە دوای خۆیدا دروست دەکا وگرفتی رەوانی بە دوای خۆیدا دێنێ. بە تایبەت ئەگەر ئەو ئازارە لە لایان دایک یا باب پێک بێ! بە پێی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە دەرکەوتون زۆرینەی/ کەسانی ئازار منداڵ / لە پێشدا ئەو منداڵانەیان ناسیوە.کەسانی وەک: برا،باب،مان،خاڵ،کوڕە مام،وخزمەکانی دی. دۆستانی بنەماڵەیی، جیرانیش رۆڵیان هەبووە لەوکارە کە زۆربەیان پیاوبون.
 
” کەمبونەوەی ماسولکەکان چۆن روودەدا؟ “
کەم ماسولکەیی یا،،، سارکوپنیا،،، بە مانای لەدەستدان وتواندنەوەی ماسولکەکان چوارچێوەی لەش بە هۆی پیری. مرۆوەکان دوای تەمەنی ٢٥ ساڵی هەر ساڵێک/ نیو لەسەتای / ماسولکەکانی لەش لەدەست دەدەن. واوێدەچێ کە دوای تەمەنی ٤٠ ساڵی لە هەر / دە / ساڵ پێنج لەسەتای پیاوان و ٣٠ لەسەتای ژنان تووشی کەمبونەوەی نێوە بە نێوەی ماسولکەکان دەبن یان ئەو رێژەیە بەرەو زیاد بون دەچێ.
ئەو لێکۆڵینەوەی کە لەسەر/ مشک / ئەنجام دراون نیشانی دەدەن کە کەمبونەوەی،، ماسولکەکان ،، کاتێک روو دەدا کە ( کالیسیوم ) لەڕێگای تاقمێک لە گرووپەکانی ،، وزەدار،، سیللولی ماسولکەیی لە رێگاکانی / ریانودین / (و: من نازانم ئەو وشەیە یانی چێ) دێتەدەرێ( دەدەڵێ ) ، ئەو هاتنە دەرانە زنجیرەیەک لە رووکان وەڕێدەخا کە لە کۆتاییدا توانای / شل / بونەوەی ماسولکەکان کەم دەکاتەوە.
 
” هیستری یا هیستریا یا ترسی لەرادەبەدەر”
ئەو دەستەواژەیە دەگەڕێتوە بۆ زانستی پزشکیی/ یونانی کۆن /. بەکار هێنانی باوەڕێکی کۆنە وقەدیمییە کە گۆیا،،هیستری،، نە خۆشییەکی ژنانەیە وبەرهەمی گرفتەکانی جەستەی ژنە ( و: یان بڵێن ژن ترسەنۆکەو پیاو ناترسێ). لەگوتاری رۆژانەدا بە گشتی هیستری بە مانای حاڵەتێکە کە، هەیەجان یا دڵهورەیەکی،لەرادەبەدەر پێک دێنێ. لە روانگەی پزیشکیدا مەبەست لە هیستریا، حاڵەتی کەسێکە کە دڵهورەکانی دەبنە نیشانەی نەخۆشی ونیشانەکانیش لە پاشآن کەموزۆر زیاتر لە کەسانی دیکە / شەخسی هیستریک زەدە/ دادەگرن. بۆ نمونەئەگەر، سەربازێک لە بەرەکانی شەڕدا بە تووندی تووشی هیستری ببێ وادەزانێ/ بینایی/ چاوەکانی لەدەست داوە! بەڵام ئازمایەشەکان وەدەریان خستووە کە ئۆرگانی چاوی ئەو سەربازە هیچ ئیرادی تێذا نییە. سەرەڕای ئەوەش ئەو سەربازە دەڵێ: چاوم کوێر بووە! تا کاتێک لە بەرەکانی شەڕدا دوور دەکەوێتەوە. دووبارە بینایی چاوەکانی دێتەوە جێگای خۆی.
لەحاڵەتی ئیزتراب یا دڵهورەدا شەخس مەیلێکی زۆری هەیە کە خۆی بپارێزێ.( و: ئەوە مانای ترسە، تاریفی فەلسەفی ترس یانی ،، مەیلی خۆ پاراستن،، ئەو حاڵەتەش نۆڕمالەو هەموو کەس زۆروکەم هەیەتی).شەخسی هیستریک زەدە دەگەڕێەوە بەر گومان وتەلقینکردن بە خۆی. ئەو نەخۆشییە لە رێگای کەسانی وەک: یوزێف برویەر،، زیگمۆند فرۆید،، بە شێوەیەکی بەربڵاو لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە. هەروەها بابەتگەلێکی زۆری لەسەر نوسراوە.
 
” زیانی ماددەهۆشبەرەکان”
 حەشیش لە کورتخایەندا: هەست بە خۆ باوەڕ نەکردن، سەرلێشێواوی،دڵهورە، هەراس وترس،خراپ گومانی، کەمبونەوەی توانای فێر بون،لەدەستدانی پێکەوەکارکردنی ئەندامەکانی لەش.
لەدرێژخایەندا: پارانوئید، ئێکسیزوفرنی، شێتی یا جنون، ئاڵۆزی رەوان، دڵهورەوخەمۆکێ،بەکار هێنانی وێڕای جگەرە سییەکان لەناو دەبا.
دوو: ماری جوانا: مەترسی، سەرەگێژە، وشکبونی چاو، زێدەبونی زەختی خوێن.
سێ: هێڕۆئین،مەترسی: مرۆڤ زووگیرۆدە دەبێ،هێپاتیت، راگرتنی هەناسە کە دەبێتە هۆی مردن، بەکار هێنانی لەرێگای / دەرزی / لەش تووشی هەستیاری وخروودەکا، زەرەری بۆ دڵ هەیە وبۆ دەمارەکان، چڵکی خوێن دروست دەکا، کەمئیشتیایی دێنێ، جەرگ وگورچیلە خرا دەکا.
چوار: مۆڕفین؛ لەتریاک دروست دەکرێ،یان بەشێوەی،،مایعە یان تۆز،،گەنجەکان زۆر بەکاری دێنن. دەبێتە هۆی خەواڵوویی. وماندووبونی لەش، سستی لەش.
پێنج: کۆکایین: لەرێگای،،لوت،، بەکار دەهێنرێ. ئەوەندە مەترسیدارە کە لەوانەیە یەکەمجار مرۆڤ گیرۆدە ببێ. گرفتی هەناسە دروست دەکا،سییەکان خراپ دەکا، شۆکهێنەرە ومردنی لە ناکاو پێک دێنێ، ترسو توندووتیژی وکەمبونەوەی کێشی لەش دروست دەکا، زەرەری بۆ مێشک ودڵ هەیە.
شەش: ئەل، ئەس، دی : خەمۆکێ، ئاڵۆزی رەوان، جنون یاشێتی، هەراس، مەرگ، خۆکوژی، دروست دەکا.
حەوت:ئاکستازی: مەترسییەکان، گەرمازەدەگی لەرادەبەدەر، توونیەتی زۆر وخواردنەوەی ئاوی زۆر کە دەبێتە هۆی شل بونی خوێن ولەدەستدانی باڵانسی گەڕآنی خوێن، رشانەوە، گوتنی قسەی سەیرسەیەر( قۆڕ)، ئەستوور بونی مێشک،.
هەشت:کەتامین، مەترسیەکان، گرفتی بینایی، لەدەستدانی باڵانسی لەش،دوورکەتنەوە لە راستیەکانی ژیان، پێک دێنێ.
نۆ:مێتادۆن: مەترسی، مرۆڤ بەرەو کۆما دەباو پاشآن دەیکوژێ ودەمرێ!
دە: ئامفتامین: مەترسی، دڵهورە وترس، خەمۆکێ، ماندوویی،لێدانی خێرایی دڵ وهەناسە، گرفتی بینین، وشکبونی زار، سەرەگێژەوتووڕەیی، جڵتەی لەپڕ،جڵتەی مێشک،ترسی خۆڕایی، کەمبونەوەی کێشی لەش، خرابونی مێشکو حافیزە، دڵهورەومەرگ، لە مەترسیەکانی ئەو ماددەیەن.
یازدە:قارچ،مەترسی، زگهێشە، ئیسحاڵ یاسکچون، رشانەوە ومەرگ،دروست دەکا.
دوازدە:جی،ئەچ،بی: مەترسی، رشانەوە،خواڵوویی، ون بونی مرۆڤ لە خۆیدا، ترس، گرفتی هەناسەکێشان، بەدوای خۆیدا دێنێ.
تریاک: وەک هێڕۆئینە، سەرەتا خۆشە،پاشآن قۆناغی نەرێنی دەستپێدەکا، مرۆڤ بۆ لای خۆی رادەکێشێ، ترس وگرفتی هەناسەکێشان دروست دەکا.بێهەڵویستی لە ژیان، زێدەڕۆیی لە بەکار هێنانی تریاک کەسایەتی شەخس دەباتە ژێر پرسیار، دەبێتە هۆی هەڵوەشانەوەی بنەماڵە، کاریگەری خراپی لەسەر منداڵان هەیە.
 
” خۆراکی مرۆڤ یا خواردنی ئینسانەکان “
خۆراکی مرۆڤ بە سەرجەم ئەو خواردنانە دەگوترێ کە ،،، لەش،،، بۆ بەردەوامی ژیان نیازی پێی هەیە. مرۆڤ بە بێ خواردن دەتوانێ ٢هەتا ٨ حەوتوو زیندوو بمێنێ. بەڵام لەو ماوەیەدا بە ڕادەیەک لاواز دەبێ کە ناتوانێ هیچ جموجۆڵێک لە خۆی نیشان بدا. ئەوە کاتێکە تا رادەیەک/ ئاو / بە بەدەنی بگا. دەنا بەبێ ئاو دەتوانێ ٣ رۆژ دەوام بێنێ.
خۆراک ( خواردن ) بە شتگەلێک دەڵێن کە بتوانێ لە لەشدا / ماددەی بەهێز یا وزەدار ) دروست بکا. بە واتایەکی دیکە ئەو ماددانە کە نەتوانن بە شێوەیەکی راستەوخۆ یا ناراستەوخۆ / ماددەی پڕۆتیئیندار/ دروست بکەن لەریزی ،، خۆراک،، بە حیساب نایەن.
ئەوشێوەیەی کە / خۆراک یا خواردەمەنی/ دەیباتە ناو سیللولەکانی لەش وکەڵکیان لێوەردەگرێ ناوی،، خۆراکە،، . ( خواردنی بە قازانج ).
خۆراکی منداڵ ومیرمنداڵ بریتین لە: نان، خورما،شیر،پەنیر،بیسکویت، کولیچە،میوە، ئاوی میوە،گوێز،پستە،بادام، تایبەت بە منداڵن.
خۆراکی بەساڵاچوان( پیر): کاتێک تەمەن دەچێتە سەرێ پاشکەوتی / پڕۆتیئین یا وزە / کەم دەبێتەوە ورادەی/ نیاز یا پێوستی/ زێدە دەبن. پیرەکان نیازیان بە وەرگرتنی / ئاو/ هەیە.(و: مرۆڤی پیر دەبێ ئاو زۆر بخواتەوە)ئەگەر ئاو لە لەشی ئەواندا کەم پێتەوە لەوانەیە کاریگەری خراپی وەک: وشک بونی لێوەکان،چاو قوڵکە، تاوتەب، قەبزی، کەومبونەوەی رادەی میز، لێ بکەوێتەوە.
 
” ویتامین، بێ، چییەو بۆچی باشي؟ “
ویتامین ، بێ، یا / تیامین / بۆ ئازاد کردنی هێز ووزەی بەرانبەر بە چەوریەکانی لەش وپڕۆتیئینەکان زۆر پێویستە.ئەو ویتامینە کردەوەی( متابولیکی) جۆراوجۆرەکانی سیستمی عەسەبەکان وسیللوەکانی خوێن وماسولکەکان ئەنجام دەدا. ئەو ویتامینە بۆ گەورەبونی منداڵ یا بۆ ژنی دووگیان زۆر پێویستە.
رۆڵی ویتامین، بێ،یەک، چییە؟
بۆ کەسانی تووڕەو نیگەران وئێسترێسدار زۆر باشە.
دوو: توانای مێشکی مرۆڤ زیاد دەکا.
سێ: دامودەزگای هەزمی خۆراک باش دەکا.
چوار: بۆ کارکردنی دڵ زۆر بە قازانجە.
سەرچاوەکانی ویتامین ،بێ،یەک، چن؟: برینجی قاوەیی،تۆوی تۆ گوڵە بەرۆژە، نۆک، جۆ، لوبیا، نانی سبوسدار،شیرەمەنی، گۆشت.
نیشآنەکانی کەمبونەوەی ویتامین، بێ، لە لەشدا چن؟:
هەست بە ماندوویی وکەم ئیشتیایی، لێدانی زوو زوو دڵ، زوو تووڕە بون، قەبزی،. ئەگەر ئەو گرفتانە بەردەوام بن، ماسولکەکانی لاق،هێشە ،قورسی لاق،گەرمبونی لاق، خەواڵویی سستی قامکەکانی دەستو لاق، دروست دەبێ.لەو حاڵەتەدا هەست بەو ئازارانە دەکرێ،کەم ئیشتیایی، گێژبون،رێگا ڕۆیشتنی شەلانە، نەخۆشی دڵ، کە مەترسی مەزن یا مردن دروست دەبێ.
 
” نیشآنەکانی زیاد بونی ،، زەختی خوێن،، چن” .
راگرتنی باڵانسی زەختی خوێن لە رێگای ئەو ئەندامانە ئەنجام دەدرێ.دڵ، گورچیلە، دەمارەکان وهەروەها پارێزی باش لە خواردن بە تایبەت دوور کەوتنەوە لە خواردنی/ خوێ /. ئەو کەسانەی کە زەختی خوێنی باڵایان هەیە لەوانەیە سەرەتا هۆی ئەو زەختە نەزانن. تاقمێکی دیکە کاتێک کە تووشی نەخۆشییەکی دیکە دەبن بۆیان دەردەکەوێ کە تووشی،، زەختی خوێن ،،بون.نیشآنەکانی ئەوەیە: سەرهێشە، تارمایی چاوولێڵ دیتن، هێشی رکەی سنگ، تەنگی هەناسە لە کاتی جموجۆڵدا. لە حاڵەتەدا چون بۆ لای دوکتور پێویستە.
نیشانەکانی مەترسی زەختی خوێنی باڵا چن؟ :
تەمەن،جینس،بابەتی ویراسی( ئیرسی ). قەڵەوی وزیادی کێشی لەش، رانەگرتنی پارێز، نەخۆشی شەکرە، جموجۆڵی کەم، پرسی کۆمەڵگایی و رەوانی، دوخانیات( سیغارو ،،،،، )، ئەڵکۆڵ.
پێشگرتن لە ،، زەختی خوێن،، چۆن دەبێ”:
یەک: کەمکردنەوەی کێشی لەش.
دوو: کەمکردنەوەی خواردنی ،، خوێ،،.
سێ: جموجۆڵی وەرزیشی پێویست بە تایبەت رێگارۆیشتن.
چوار: کەمکردنەوەی ئەڵکۆڵ. (و: نەواردنەوەی ئەڵکۆڵ ).
پێنج: خواردنی میوەی زۆر یا سەوزەجات.( رۆژێ ٥جار) .
 
زەختی خوێنی باڵا لە ناو منداڵاندا:
رادەی زەختی خوێنی باڵا لە ناو منداڵاندا رووی لە زیاد بونە. زۆربەی زەختی باڵای خوێن لە منداڵیدا بەتایبەت لەسەردەمی پێش،،بالغبوندا،، بۆتە ئاڵۆزیەکی سەرەکی. جگە لە قەڵەوی، نەخۆشی گورچیلە، زیاترین هۆی زەختی خوێنی باڵای میر منداڵدا بۆتە گرفتی راستەقینەو بنەڕەتی کە رێژەی ٨٥هەتا٩٥ لەسەتا دەگرێتەوە.
 
 
” کامڵ خوازی یا کەماڵ پەرەستی”
لە دەروونناسیدا، بە باوەڕێک دەگوترێ کەپێویستە تەواوی،،کارەکان،، بە شێوەیەکی/ وەسواس بە دوودڵی،، ئەنجام بدرێ. دەنا بۆ شەخس قابیلی قەبوڵ نییە.لەروانگەی،، پاتۆلۆژی،،( کاریگەری نەخۆشیەکان وئەو خسارانەی کە لە جەستە دەدرێن)،وە کەماڵپەرەستی دەبێتە ئاڵۆزی کەسایەتی لە پەیوەندی لەگەڵ حاڵەتی، وەسواس، کە مرۆڤ بۆ ئەنجامی کارێک دوودڵیەکی زۆرنیشان دەدا ووادەزانێ دەبێ بە شێوەیەکی سەتالە سەت! وکامڵ وبێ ئیراد کارەکەی ئەنجام بدا. لەوەها حاڵەتێکدا ئەو باوەڕە، سالم، نییە ونەخۆشە. رەوانناسان بەو جۆرە کەسانە دەڵێن: کامڵخوازانی ناڕێکو ناهەنجار.
” نیشانەکانی،،، رەفتاری،،، ئەوکەسانە چن” :
یەک: ئەو کەسانە ناتوانن بڕیار بدەن. چون وادەزانن تووشی / هەڵە / دەبن. بڕیاری تەواونادەن. بۆ نمونە: بۆ کڕینی پێڵاوێک دوکان بە دوکان دەگەڕێن! لە کۆتاییدا بڕیاری کڕینیان پێ نادرێ!
دوو: داییمە ئیراد لە خەڵکانی دیکە دەگرن.
سێ: بابەتەکان کەم قەبوڵ دەکون!
چوار: خۆ پەرستن وهەر خۆیان قەبوڵە!
پێنج: داییم سەرکەوتنەکانیان هەڵدەسەنگێنن!
شەش: لەرادە بەدەر یاساو چوارچێوەی یاسایی گرینگ دەنرخێنن.
حەوت: تەنیا لەفکری لابردنی کەمەکورتیەکانن. لەبەر ئەوەش زۆر خۆشی لە ژیان نابینن.
هەشت: داییم وانیشان دەدەن کە کوڕی چاک وکچی چاکن.( یا ژنی چاک یا پیاوی چاکن).
نۆ: لەوەی کە رەخنەیان لێ بگیرێ دەترسن، رەخنەش قەبوڵ ناکەن وعاجز دەبن!
دە:هەم لە خۆیان وهەمیش لە خەڵک تووڕەن، چون داییم کەموکورتیەکان دەبینن.!
یازدە: باوەڕی جیاواز وەرناگرن، تەنیا نەزەری خۆیان پێ باشە.
دوازدە: داییم لەشتی باش دەگەڕێن چون دەخوازن خۆیان باش نیشان بدەن. بۆیە ئاڕمانگەران.
سێزدە:کارەکانیان یا بەدروست دەزانن، یابەهەڵە.
چاردە: ئەگەر بزانن کارێکی هەڵەیان کردووە، بە تووندی تووڕەدەبن.
پازدە: هەمیشە ترسێکی دەروونیان هەیە، نەکا کارێکی هەڵە بکەن.
شازدە: داییم لەدەرووندا هەست بە گوناح دەکەن، خۆیان سەرکوت دەکەن!
حەفدە: داییم وادەفکرن دەبێ کارێکی باش بکەن.
هەژدە:لەوەدەگەڕێن کە کارێکی قازانجدار بکەن.
نۆزدە: ئەو کەسانە لەژیاندا قەت شاد نین، چاوەڕوانی داهاتوون تا شادی خۆیان نیشان بدەن.
بیست: داییم لەخۆیان دەپرسن؟ کە ئایا من باشم؟ یا کار دەکەم؟ لەدەروونی خۆیاندا ،،دادگایەکیان،، دروست کردووە!
بیستویەک: لە خۆیان ناڕازین وپەرۆشن. مرۆوی،،کەماڵگەرا،، داییم چاوەڕوانی زۆری لە دەوروبەری خۆی هەیە.
بیستودوو: هۆشو بیریان داییم مژووڵە.
بیستوسێ: دەخوازن داییم رێک وپێک بن. چون وادەزانن وانین!
 
” فرەژنی یا چەندژنی”
فرەژنی بارودۆخێکە کە ژن یان پیاو زیاتر لە یەک هاوسەریان هەبێ. لە زۆربەی کۆمەڵگاکانی ئورووپیدا ژیانی هاوسەری بە شێوەیەکی،،تاک هاوسەری،، بەردەوام دەبێ.بەوواتایە پیاو یاژن بە شێوەی یاسایی وهاوکات لە گەڵ کەسێکی دیکە دەزەوجن.
بەڵام فرەژنی ئێستاش پێکەی خۆی هەیە.لەزۆربەی کۆمەڵگای فەرهەنگەکاندا بونی خۆی پاراستووە. فەرەژنی حاڵەتێکە کە ژن بە شێوەیەکی هاوکات دوو/ مێردی / زیاتر هەبێ. چەند ژنی یا فەرەژنی لەئایینی / مەسیحیەتدا / قەدەغەیە. لە حاڵێکدا لە ئایینی، هیندووگەرایی، یەهودیەت،وئیسلامدا فرەژنی یا چەندژنی لە بارودۆخێکی تایبەتدا رەوایە.
” دژبەرانی فرەژنی” :
خەڵکانی جیاوازدژی فرەژنی لەسەرئەو باوەڕەن کە تەنیا مرۆڤ دەتوانێ لە گەڵ یەک کەسدا پەیوەندی ئەوینو سۆزدایی هەبێ. چون هاوسەرەکان بەشێک لە ژیانی پیاوانن. تا ئەو کاتەی لە یەکتر جودا دەبنەوە وتەڵاق لە یەکتر وەردەگرن.
” لایەنگرانی فرەژنی”
ئەو کەسانەی کە لایەنگری / فرە ژنین/ لەسەر ئەو باوەڕەن کە ئەگەر پیاوێک لە بواری ماڵییەوە دەوڵەمەند بێ، دەتوانێ ئیزن لە هاوسەری یەکەمی وەربگرێ ژنی دووهەم بخوازێ! هەروەها لایەنگرانی فرەژنی لەسەرئەو باوەڕين کە بونی دوو هاوسەر یا زیاتر باشترە لەوەی کە هاوسەرت هەبێ، بەڵام بە دزی لە گەڵ چەند ژنی دیکەش پەیوەندیت هەبێ! یا دۆستت هەبێ. فرە ژنی لە ئامریکادا قەدەغەیە. لە ئیسڕاییل قەدەغەیە. لەئێران فەرەژنی یا هەبونی ٤ هاوسەری داییمی رەوایە. لەوەش بترازێ هاوسەری کاتی بەشێوەی ،،سیغە،، رەسمیە! بەڵام / ژن / ناتوانێ هاوکات چەند پێاوی/ مێرد / هەبێ.
سرنجی وەرگێڕ:
لە سیستمی کۆیلەداریدا تەنیا کەسێک نابێتە کۆیلە کە بە پارە بکڕدرێ.یا بفرۆشرێ. فەرەژنیش جۆرێک لە سیستمی کۆیلەدارییە. کە بە تاسکڵاوی شەرعە رێگای بۆ دەدۆزنەوە. پیاوێک دەتوانێ هاوکات چەند ژنی هەبێ! بەڵام  ژن مافی ئەو کارەی پێنادرێ.یانی ژن بە نیوە مرۆویش بە حیسێب نەهاتووە. بەداخەوە لە پارڵمانی باشووری کردستاندا فرە ژنی رەوایە! زۆر کەس توانای ماڵێشی نییە بەڵام ژنەکانی لەبەر هیندێک یاسای دواکەوتووی ئەو بەشە لە وڵات مەجبورن هەموو بێ رێزییەک قەبول کەن بەوواتایە ژیان لەرووی نیازو ناچاری. قێزەونترین شێوەی ژیانە.
 
درۆ هەڵبەستن یا قسە چنین یا بێنەوبەرەی قسە یا دەنگۆ
جۆرێک قسە یادەنگۆیە کە بارەی کەسێک یا تایبەتمەندی کەسانێک دەگوترێ. قسە هێنان وبردنی بێ بنە ما( قسە چنین) یەکێک لە کۆنترین وزیادتری رێگایە بۆ بە هاوبەشکردنی راستیەکان و خاڵە هاوبەشەکان. بەڵام رێگایەکە بۆ،، پێچەوانە،،کردنی هەڵەکان یا ئاڵوگۆڕکردنی زانیاریەکان بۆلایەنی جۆراجۆر. ئەو دەستەواژەیە هەروەها ئاماژەدەکا بە گوتەوگەمەی بێ بنەما یا دەنگۆئاسا کە ناوەرۆکی بێ هێزو نزمی هەیە لە بەرانبەر وتوووێژی ئاسایی رۆژانە.
قسە چنین، لەبواری ریشەییدا لە/ رەوانناسی / پێشرەفتەدا خراوەتە بەر لێکۆڵینەوەی زانستی. لەو روانگەوە، قسە هەڵبستن، ( فزوولی) رێگایەکی گرینگە کە لەرێگای ئەوەوە دەتوانرێ کەسایەتی شەخس لەپەیوەندی دوولایەنە دا کۆنتڕۆڵ بکاو پەیوەندی دوو لایەنە وناڕاستەوخۆی شەخس رابگرێ بەو واتایە: من یارمەتی تۆ دەدەم، کەسێکی ددیکەش یارمەتی من دەدا.
قسە چنین( و: دەکرێ بە دووڕووییش ناو ببرێ) بە نەزەرەی / رابین دابنەر /، دەبێتە،،، ژینگە ناسی،،، بەرەو پێش چون. کە بە مەبەستی هاسان کەرەوەی پێکهاتنی پەیوەندیەکانی کۆمەڵگایی لە گرووپگەلی مەزندا. بەڵام لەو سەردەمەداکە،،ئێنترنێت،، بونی هەیە. قسە هەڵبەستن، کاریگەریەکی هەمەگیرو خێرای هەیە. کە زۆر زوو دەگاتە بیسەرانی چوار قوڕنەی جیهان.قسە چنین یا قسەدروستکردن جار جارە ئاماژەی تایبەتی بە قسەچنینی بەر بڵاو وزانیاری هەڵەو چەوت دەدا. بۆ نمونە: باسێکی گەرم لە بارەی رسوایی دێتە گۆڕێ. تاقمێک رۆژنامە کە بەشی تایبەت بە دەنگۆیان هەیە، دەچنە ناو وردەکاری ژیانی کۆمەڵگایی شەخس،وکەسانی ناودار بە مەبەستی تایبەت.
لە ئایینی یەهوودیەتدا قسەچنین یا قسەهەڵبەستن گوتارێکی پووچ و بێ مەبەستە وبە گوناح دەژمێرنرێ. لەزمانی/ عیبریدا / پێی دەگوترێ،،لاشوون هارا،، یا زمانی شەیتان. نەرێنی یا خراپ قسەکردن لە بارەی خەڵكانی دیکە تەنانەت گواستنەوەی راستیەکانیش بن کارێکی ناڕەواو گوناحە.
 
” بەشآهید گرتنی ژن یا شآهیدی دانی ژن لە ئیسلامدا”
پرسی / شاهید/ بۆژنان لە ئیسلامدا بیروڕای جیاوازی لەسەرە. تاقمێک لە مافدانان ژن وەک،، شاهید،، قەبوڵ ناکەن. لە هیندێک حاڵەتی دیکەداشاهیدی دوو ژن بەرابەرە بە شاهیدی، پیاوێک، دێتە ئەژمار. بۆ ئەوەی کە ئیسپاپی کەین بۆ چی بەشاهید گرتنی ژن وپیاو بەرابەر نییە، گوتنی جیاواز وجۆراوجۆر هەیە. دەڵێن: چون ژن لەئاستی سۆزوعاتیفەدا لەپیاوان زیاتر هەستی تێدایە ودەکەوێتە ژێر کاریگەری ئەو هەستانە ورووداوەکان زووفەرامۆش دەکاودووچاری هەیەجان دەبێتەوە، بەشآهید ناگێرێ! وجێگای  متمانە نییە.
 
لەو دوایانەدا،شووڕای مافناسانی ژنان لە وڵاتی ،،میسر،، داوای کردووە کە لە دادگاکاندا لەوڵاتە ژن وپیاوبە ،،شاهید،، وەرگیرێن بە بێ جیاوازی. بەڵام زانایان ئایینی زانکۆی،، ئەلئەزهەر،، گوتوویانە ئەوکارە/ دژی قوڕعان ودژی ئیسلامە / .
” خەتەنە کردنی ژنان لە ئیسلامدا”
 لە قوڕعاندا، لە بارەی خەتەنەکردنی ژنان شتێک نەگوتراوە. هەروەها لەبارەی خەتەنەکردنی پیاواندا قسەیەک نەگوتراوە. بەڵام لەو پەیوەندییەدا حەدیسی/ موحەممەد / هەیە کەدەڵێ: لە نێوان چوار فیرقەی/ ئەهلی سوننەدا / تەنیا،،شافەعیەکان،، خەتەنەی ژنان بە واجب دەزانن. لە ناو ئایینی، شیعەدا،ئەو بابەتە بەربڵاو نەبۆتەوە. گوتنی بە هێز هەیە کە باوەردارانی موسڵمان خەتەنەی ژنان بە ڕەوا دەزانن. زۆریش هەن پێیان وایە کەخەتەنەکردنی ژنان پێویست نییە.
 
” فتیشیسمی جینسی یا فتیش جینسی “
بارودۆخێکی رەوانشناسییە کە لەو بارودۆخەدا / شتێک / دەبێتە هۆی بزواندن یا رازیکردنی مەیلی جینسی. ئەو حاڵەتە لە رێگای شتگەلێک بۆ هاندانی،، مەیلی جینسی،، لە بەرانبەر ئەو شتانەی،وەک: لاستیک، چەرم،پارچە یا بابەتی دیکەی وەک،/ بەشێک لە ئەندامی ژن / روودەدا. ئەو حاڵەتە لە زۆربەی خەڵکدا دەبینرێ وزۆر جاریش سەرووشتیە وکاردانەوەی ئاسایی لێ دەکەوێتەوە. بەڵام دەتوانێ ببێتە هۆی بە هێز پەیوەندی عاتیفی وفتیشیسمی جینسی بە شێوەیەکی دەگمەن.لەوحاڵەدا کە ببێتە هۆی خراپ بونی رەوانی یا زەرەرگەیاندن بە لەش لەوانەیە وەرگەڕێتە/ ئاڵۆزی دەروونی /.
” ئازار خوازی یا ئازار گەرایی “
بە ئیگلیزی پێی دەڵێن: سادومازوخیسم،، یانی ئازاردان وچووککردنەوەی خەڵكانی دیکە، بێ حورمەتی بەو خەڵكانە.یائازاردیتن وبێ حورمەتی لە لایان خەڵكانی دیکە کە ئەو کارەدەکەن ودەبێتە هۆی،،رازی بونی جینسی،،. ئەو ناهەنجاریە  بە حاڵەتێک دەگوترێ کە شەخس بە ئازاردانی کەسانی دیکە یا بە ئازار دانی خۆ لە لایەن کەسانی دیکەوە کە ببێتە هۆی هێش وئازار.ئەو کارە ورەفتارە رازی بونی جینسی لەگەڵ خۆی دێنێ. لە پەیوەندی جینسیدا، یان قەپاڵ دەگرن، یا شەپەڵاغە دەوەشێنن،یا نقورچ دەگرن. ئەو شێوە رەفتارە بۆ کەسی ئازارگەیەن دەبێتە هۆی / لەززەتی جینسی/ کە خەڵكانی دیکە چووک کاتەوە وبەوکارەش جار جارە دەگوترێ،،تەمبێ کردن،،. ئازارگەر یا ئازار خواز لە پەیوەندی جینسی وپەیوەندی هاوجینسگەرایانە پێکدێ. بەڵام وێنەی / لارێیی جینسی / یەکانی دیکە هێشتا نە ناسراوە. ئازار خواز وئازارگەر چوار تایبەتمەدیان هەیە.
یەک: رەگەزخوازی پیاوانە وخۆبەزلزانی پیاوانەی لەرادەبەدەر.
دوو: ئازاردان وئازاردیتن.
سێ: چووککردنەوەی فیزیکی کەسێک لە لایان کەسێکی دیکە.
چوار: چووک بوونەوە، چووککردنەوە.
ئەو نەخۆشییە زۆر جار لەسەردەمی منداڵیدا چەکەرە دەبەستێ تا دەگاتە سەردەمی گەورەیی، ئەو نەخۆشیە لەناو پیاواندا زیاترە هەتا ژنان.
 
” خوووخدە(عادەت) چییە؟ “
خوو یان جۆرێک لە رەفتار بە مانای/ عادەت / پێناسەر دەکرێ. دەستەواژەیەکە کەهەرکات رەفتارێک یاکردارێک دووپات بۆووە کە مرۆڤ بەدڵی بوو وقەبوڵی بکا وبە شێوەیەک دووپات کردنەوەی ئەو / خوویە / لە دڵ خۆش هات تەرککردنی دژوار بێ، ئەوکاتە دەڵێن:عادەت دروست بووە. لە یاساکانی کۆمەڵگاییدا کاتێک خوویەکان دووپات بوونەوە دەبنە،،عادەت،،. هیچ کەسێک لەسەرلەبەرچاو نەگرتنی کرداری کۆمەڵگادا سزا نادرێ. لە عادەتی کۆمەڵگاییدا / پەروەردر / کاریگەریەکی ئەوتۆی نییە وکەس جوابێکی مەنتیقی بۆ بە جێ گەیاندنی ئەو ،، رەفتارە،، نییە.
چارلزداهیگ،، لە پەڕتووکی/ هێزی عادەت / دا ئاوا دەڵێ: کاتێک ئێمە چالاکیەک ئەنجام دەدەین، دوای تەواوکردنی ئەو چالاکییە،/ مێشک / بەسەریدا دەچێتەوە ودەڵێ: ئایا ئەوچالاکیە دەتوانێ بە شێوەیەکی خودکار ئەنجام بدرێ؟ ودووپات بوونەوەی وی لە پاشآن وزەو توانای کەمتر لە مێشک وەردەگری؟ یانژی ئەگەر مومکین بێ ئەو کارە لە گەڕانەوەیەکی سێ بەشیدا دەبێتە چالاکی خودکار.( ئووتوماتیکی).؟ ئەو چالاکییەیە کە ئێمە پێی دەڵێن ،عادەت یا خوووخدە.ئەو چەرخەیە یا گەڕان بە سێ بەشی بنەڕەتی دابەش دەبێ:
یەک: دەستپێک( سەرەنەخ) یا نیشانەیەک کە دەبێتە هۆی ئەوەی شەخس بە ئەنجامدانی چالاکی نیشان بدا.
دوو: ئەنجامی ئەو چالاکیانە بە شێوەیەکی / رووتینی / دووپات دەبنەوە.
سێ: ئەو بەشە کە دەبێتە هۆی هەرچی زووتری ئەو عادەتە و دووۆات بونەوەی وی پەیامێکی کە تاکە کەس لە ئەنجامی رووتینی دەست هەڵگرێ. زۆربەی عادەتەکانی ئەرێنی وەک: یارمەتی دانی خەڵک، خواردنی خۆراک، ددان شووشتن و،،،،،، باشن. عادەتەکانی نەرێنی( خراپ) وەک: سیغار کێشان، ئەڵکۆڵ، زۆرخۆری و،،،،، خراپن .هەردووک عادەت لێمان دەبنە قەبوڵکردن.( و: یانی هەم عادەتی باش وهەم عادەتی خراپ بۆ خۆمان دەیکەینە خووخدە )!.
 
 
” ئابڕو”
ئابڕو، دەستەواژەی،ئابڕو لەپەیوەندی لە گەڵ ماناکانی،، رەوانناسیدا،،وێنەی،باوەڕ،متمانە بەخۆ، مەزنبونی هێزوباوەڕ،بەحورمەتبونی کەسایەتی و……لێک دەدرێتوە. کاتێکی سرنج دەدەینە ئەو وشەیە(ئابڕو) تێدەگەین کە وشيی،،رو، رواڵەتی بابەتەکەیە کە نیشان دەدا،،ئابڕو،، بە مانای،لەعەرزنەدانی رووی کەسێک، بێ حورمەتی نەکردن بە کەسێک، یا خراپ نەکردنی رواڵەتی کەسێک،،،،،،. لەراستیدائابڕو دەرکەوتەیەکی کۆمەڵگایییە کە روخساری زاهیریی پەیوەندیەکانی کۆمەڵگایی وەدەردەخا. ئابڕو بابەتێک نییە کە شەخس لە گەڵی،،، لەدایک بووبێ،،، بەڵکوم رووداوێکی دروستبونە یا وەرگیراوە کە لە مەزنبونی کەسایەتی شەخسەکان هاوکات لە گەڵ ناسنامەی تاکەکان لە کۆمەڵگادا شکڵ دەگرێ ودروست دەبێ. شکڵگیری ئابڕو دەگەڕێتەوە بۆ بەشێک لە کردار وئاساکانی کۆمەڵگایی. بە پێی گوزەری زەمان. هەرچەند زۆر ئاکار بۆ ئێمە سرنجڕاکێش بن بەڵام لە ترسی،،ئابڕومان،، ئەنجامیان نادەین.چون نیگەرانی ئابڕوی شەخس، یا بنەماڵە، یا عەشیرە یا ئابڕوی میللی، یاگرووهین و……/ .
ئابڕو دەستکەوتێکی کۆمەڵگاییە کە خۆ لە رەفتارەکانی ئێمەدا بەرپەرچ دەداتەوە. رەفتارەکان یا ئەرزیشیان هەیە، یانژی بێ ئەرژیشن. ئەو دوو دیدگایە پرسی فەرهەنگییە لە کۆمـەلگادا رەنگدەداتەوە. بۆیە کە زۆربەی رەفتارەکان لە کۆمەڵگایەکدا وەک / ئابڕو / چاویان لێدەکرێ. لەوانەیە لە کۆمەڵگایەکی دیکەدا ئاوا نە بێ.(و: یانی زۆر شتە لە لای ئێمە رەنگە عەیب بێ وئابڕومان پێی پچێ، بەڵام لە کۆمەڵگایەکی دیکەدا وا نەبێ، ئەوە یانی کولتورەکان لێک جیاوازن).
 
” ئاشتی خوازی”
ئاشتی خوازی یا ئایینی دووری لە شەڕ یانی دژایەتی لە گەڵ،،شەڕ،، یا تووندووتیژی. دەستەواژەی/ پاسیفیسم / لە رێگای چالاکوانی ئاشتیخوازی فەڕانسەیی،،،ئەمیل ئارنود،،، لە ساڵی ١٨٦٢… ١٩٢١ راگەیاندرا. لە رێگای چالاکی ئاشتیخواز لە دەیەمین کۆنگرەی جیهانی ئاشتی لە/ گلاسکۆ / لە ساڵی ١٩٠١ راگەیاندرا. پاسیفیسم دژی هەر جۆرە شەڕێکە ، لەسەرئەو باوەڕەیە کە کێشەکانی نێونەتەوەیی دەتوانێ بە شێوەیەکی ئاشتیخوازانە چارەسەر بکرێ. خوازیاری لە ناو بردنی دامودەزگای نیزامی شەڕە ، دژی کەڵک وەرگرتن لە توندووتیژییە. بۆ بە دەستهێنای مەبەستی سیاسی وئابوری وکۆمەڵگایی تێدەکۆشێ.
نیزامیگەری یا میلیتاریسم یەک ئیدۆلۆژییە،لەسەر ئەو باوەڕە خۆی بە هێز دەکا کە/ نیزامیگەری / سەرچاوەی هەمووئارامی وئاسایشێکە. نیزامیگەری لە نەرمترین شێوەی خۆیدا باوەڕی بەو رێکارە هەیە کە: ئاشتی لە رێگای بە هێز کردنی نیزامیگەری پێکدێ. ئامادە بونی نیزامی باشترین وتەنیارێگایە بۆ گەیشتن  بە ،، ئاشتی!،، یەکێکی دیکە لەرادەی سیستمی نیزامیگەری داهاتی سەرانەی ئەو وڵاتەیە کە بۆ زەمینەی نیزامی خەرج دەکرێ.
لەساڵی ٢٠٠١ لە کۆریای باکور باڵاترین پارە بۆ نیزامیگەری تەرخان کراوە کە لە سەتا ٣١ و٣ داهاتی ئەو وڵاتەیە. وڵاتی ئانگۆڵا، لەساڵی ١٩٩٩ لەسەتا ٢٢. وڵاتی عەڕەبستان لە ساڵی ٢٠٠٠ لەسەتا ١٣٣. وڵاتی ئیتیوپی ساڵی ٢٠٠٠ سەتا ١٣!( و: ئەو وڵاتە یەکێکە لە هەژارترین وڵاتی جیهان) .وڵاتی عەممان ساڵی ٢٠٠٢ سەتا ١٣. وڵاتی ئیرێترە سەتا ٢٠. قەتەر سەتا ١٠. وڵاتی ئیسڕاییل لەسەتا ٩ لەساڵی ٢٠٠٢……….و زۆر وڵاتی دیکەش کە بە شیوەی نیزامیگەری بەڕێوە دەچن.
 
” ئازاری دینی” :
ئازارێکی سیستماتیکیە کە کەسێک یا گرووپێک بە خاتری باوەڕی دینی یا نەبونی باوەڕی دینی ئەنجام دەدرێ. رۆڵی کۆمەڵگاکان یا گرووپگەلی ناو خۆی کۆمەڵگا یا بێگانە سازی وردە فەرهەنگەکانی دیکە لە کۆمەڵگانداروودەدا. دووپات بونەوەی مێژووی مرۆڤ بەخاتری ئەوەی کە دینی کەسێک هەتا رادەیەکی زۆر نیشاندەری ناسنامەو کەسایەتی ئەو کەسەیە یا نیشآندەری کردارەکانی ئەو کەسەیە. جیاوازیەکانی دینی دەتوانێ رۆڵێکی سەرەکی فەرهەنگی لە خۆی بگرێ.
ئازاری دینی دەتوانێ بە هۆی/ دەماگرژی دینی/ رووبدا. بۆ نمونە: چووککردنەوەی ئەو دینانەی کە جودا لە دینی سەرکوتگەر، کە لە رێگای دەوڵەت بەڕێوە دەچێ.کاتێک دەوڵەتێک دەتوانێ ببێتە هۆی هەڕەشە لەسەر تاقمێکی دیکەی ئایینی مەبەستی ئەوەیە کە قازانج وئاسایشی خۆی بپارێزێ. لە ناوخۆ کۆمەڵگادا لادانی ئینسانەکان لە گرووپەکانی دیکەی دینی دەبێتە هۆی توندووتیژی. لە راستیدا تاقمێک لە وڵاتانی/ ئازار دین / دەبنە هۆی گرژی وتوندووتیژی وگرفت بۆ،، مافی مرۆڤ،،و مرۆوایەتی.
 
وەرگیراولە: زانستنامەی ئازاد.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی
Advertisements
Read more from هەواڵ, زانست

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: