Advertisements
Skip to content

ئایار 19, 2018

کۆمسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردن بە فلیمی + ١٨ تێگەشتبوو دوای ١٢ ی شەو ئیعلانی کرد

by Kurd

کۆمسیۆن باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بڵاوکردەوە تێدا لیستی هاوپەیمانێتی سائیرون بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر و ڕێبەری ڕەوتی سەدر بە بەدەستهێنانی زیاتر لە ٥٤ کورسی لە کۆی ٣٢٩ کورسی پەرلەمان و بە جیاوازی حەوت کورسی لەگەڵ لیستی فەتح براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکە بوو.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ژمارەی دەنگ و کاندیدە دەرچووەکانی سەرجەم پارێزگاکانی عێراقی بڵاوکردەوە، لە سەرەتای کۆنگرەکەشدا کۆمسیۆن ئاماژەی بە ئەوە کرد، هەر لایەنێک تانەی لە ئەنجامەکان هەیە دەتوانن سکاڵای خۆیان تۆمار بکەن و تا ئێستاش زیاتر لە هەزار و ٤٠٠ سکاڵا لەلایەن حزب و قەوارەکانەوە تۆمارکراون.

بەپێی ئەنجامەکانی کۆمسیۆن لیستی سائیرونی موقتە سەدر بە ٥٤ کورسی یەکەمی هەڵبژاردنەکان بووە دوای ئەو لیستی فەتح بەسەرۆکایەتیی هادی عامری بە ٤٧ کورسی دووەم بووە دواتر لیستی هاوپەیمانی نەسر بە ٤٢ کورسی و دەوڵەتی یاسا بە ٢٦ کورسی پلەی سێبەم و چوارەمیان گرتووە.

لە لیستەکانی هەرێمی کوردستان  بەپێی ئەنجامە گشتییەكان پارتی لەسەر ئاستی عیراق بەبەدەستهێنانی ٢٥كورسی لە پلەی یەكەمدایە، پاشان یەكێتی ١٨ كورسی، گۆڕان پێنج كورسی، نەوەی نوێ چوار كورسی، هاوپەیمانی  دوو كورسی، یەكگرتوو دوو كورسی، كۆمەڵی ئیسلامی دوو كورسی بەدەست هێناوە..

 بە پێی ئەنجامی کۆتایی کۆمسیۆن، لە بەغدا کە ٧١ کورسی تێدایە لیستی سائیرونی موقتە سەدر ١٧ کورسی بەدەستهێناوە لە پلەى یەکەمدایە، هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری لە پلەی دووەمدایە نۆ کورسی ، دوای ئەو لیستی دەوڵەتی یاسا  نۆ کورسی، لیستەکەی حەیدەر عەبادیش پلەی چوارەمی گرتووە بە بە دەستهێنانی چوار کورسی، هاوپەیمانی وەتەنی هەشت کورسی هاوپەیمانی بڕیاری عێراقی چوار کورسی، هاوپەیمانی نیشتیمانی ڕەوتی حیکمە چوار کورسی، هاوپەیمانی بەغد چوار کورسی، هاوپەمانی مەدەنی یەک کورسی، پارتی مەدەنی یەک کورسی، ئیرادە یەک کورسی، لیستی تەمدون یەک کورسی بەدەست هێناوە..

لە پاریزگای کەربەلا کە ١١ کورسیە تێدایە، هاوپەیمانی فەتح سێ کورسی، لیستی سائیرونی موقتەدا سەدر سێ کورسی، نەسر دووکورسی، دەوڵەتی یاسا دوو کورسی، ڕەوتی حیکمە یەک کورسی بەدەستهێناوە.

لە پاریزگای بەسڕە کە ٢٦  کورسی تێدایە،  هاوپەیمانی فەتح حەوت کورسی، سائیرون پێنج کورسی، نەسڕ پێنج کورسی، دەوڵەتی یاسا چوار کورسی و حیکمە دوو کورسی،  ئیرادە یەک کورسی و پیاوانی عێراق یەک کورسی بەدەست هێناوە.

لە پارێزگای موسەنا لە کۆی حەوت کورسی، هاوپەیمانی سائیرون دوو کورسی، هاوپەیمانی فەتح دوو، ڕەوتی حیکمە یەک، هاوپەیمانی نەسڕ یەک کورسی دەوڵەتی یاسا یەک کورسی بەدەستهێناوە.

لە پارێزگای دیالە کە پارێزگایەکی زۆرینەی دانیشتوانەکەی سوننەیە، هاوپەیمانی بڕیاری عێراقی سێ کورسی، هاوپەیمانی فەتح لە پلەی دووەم سێ کورسی، لیستی نیشتیمانی لە پلەی سێ، پلەی چوارەمیش بۆ سائیرون دوو کورسی ، لیستەکەی حەیدەر عەبادیش نەسر یەک کورسی، ڕەوتی حیکمە یەک کورسی، یەکێتی یەک کورسی بەدەستهێناوە.

لە پارێزگای نەینەوا لە کۆی ٣٤ کورسی، هاوپەیمانی نەسر حەوت کورسی، پارتی شەش کورسی هاوپەیمانێتیی وەتەنییەی ئەیاد عەلاوی چوار کورسی، لیستی نەینەوا ناسنامەمانە سێ کورسی، هاوپەیمانێتیی فەتح سێ کورسی، لیستی بریاری عێراق سێ کورسی، لیستی جەماوەری نیشتمانی دوو کورسی، یەکێتی یەک کورسی، لیستی تەمەدوم یەک کورسی، شەبەك یەک كورسی، بابلیۆن یەک كورسی، لیستی  نەهج یەک كورسی بەدەستهێناوە. 

پارێزگای كەركوك کە ١٣ كورسی تێدایە،  یەكێتی شەش كورسی، هاوپەیمانی عەرەبی سێ كورسی، بەرەی توركمانی سێ كورسی بەدەستهێناوە.

پارێزگای سلێمانی ١٨ كورسی تێدایە،  یەكێتی شەش كورسی، گۆڕان چوار كورسی، نەوەی نوێ دوو كورسی، كۆمەڵ یەک كورسی، پارتی یەک كورسی، هاوپەیمانی یەک كورسی، یەكگرتوو یەک كورسی بەدەستهێناوە.

پارێزگای هەولێر ١٦ كورسی تێدایە، پارتی هەشت كورسی، یەكێتی دوو كورسی، نەوەی نوێ دوو كورسی، هاوپەیمانی یەک كورسی، گۆڕان یەک كورسی، كۆمەڵ یەک كورسی.

پارێزگای دهۆك ١٢ كورسی تێدایە، پارتی ١٠ كورسی، یەكگرتوو یەک كورسی بەدەستهێناوە.

پارێزگای ئەنبار١٥ کورسی تێدایە، شەش کورسی ئەنبار ناسنامەمانە، هاوپەیمانی وەتەنی سێ کورسی، بڕیاری عێراق دوو کورسی، عابدون دوو کورسی و نەسر دوو کورسی بەدەست هێناوە.

هەر بەگوێرەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان پارێزگای واست کە ١٢ کورسی تێدایە، هاوپەیمانی سائیرون سێ کورسی، هاوپەیمانی فەتح  دوو کورسی، هاوپەیمانی نەسر دوو کورسی، ڕەوتی حیکمە دوو کورسی، دەوڵەتی یاسا یەک کورسی ، هاوپەمانی کەفائە یەک کورسی و لیستی مازن وعەبدولحیدر یەک کورسی بەدەستهێناوە.

پارێزگای سەڵاحەدین کە ١٢ کورسی تێدایە،  هاوپەیمانی قەڵای جەماوەری نیشتیمانی سێ کورسی، هاوپەیمانی فەتح دووکورسی، دواتر هاوپەیمانی نیشتیمانی دوو کورسی، لیستەکەی حەیدەر عەبادیش دوو کورسی، هاوپەیمانی بڕیاریش دوو کورسی وهاوپەیمانی سەڵاحەدین ناسنامەمانە یەک کورسی. .

لە پارێزگای میسانیش١٠ کورسی تێدایە، هاوپەیمانی سائیرون پێنج کورسی، فەتح دوو کورسی، هاوپەیمانی نیشتیمانی یەک کورسی، دەوڵەتی یاسا یەک کورسی، نەسر یەک کورسی بەدەستهێناوە.

پارێزگای قادسیە کە ١١ کورسی تێدایە فەتح سێ کورسی، هاوپەیمانی سائیرون سێ کورسی، دەوڵەتی یاسا یەک کورسی و هاوپەیمانی نیشیمانی یەک کورسی، نەسر دوو کورسی، ئیرادە یەک کورسی بەدەست هێناوە.

بە هەمانشێوە لە پارێزگای زیقاریش کە ١٩ کورسی تێدایە،  لیستی سائیرونی موقتەدا سەدر شەش کورسی، فەتح پلەی پێنج کورسی، پلەی سێهەمیش بۆ لیستەکەی عەبادیە بە سێ کورسی، دەوڵەتی یاسا سێ کورسی، ڕەوتی حیکمەش دوو کورسی بەدەستهێناوە.

ناوی پەرلەمانتێرەکەی یەکگرتو لە پارێزگای سلێمانی

ناوی پەرلەمانتێرەکانی بزوتنەوەی گۆران

ناوی پەرلەمانتێرەکانی نەوەی نوێ

ژمارەی کورسی حیزبەکان و کاندیدە دەرچووەکان لە سلێمانیw

کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی پارێزگای کەرکوکی بڵاوکردەوە

ناوی کاندیدە دەرچوەکانی لایەنەکان لەپارێزگای ھەولێر

ئەنجامی کۆتایی ھەلبژاردن بلاوکرایەوە

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: