Advertisements
Skip to content

ئایار 19, 2018

1

کۆمسیۆن ناو و ژمارەی دەنگی کاندیدە دەرچووەکانی بڵاوکردەوە

by Kurd

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ناو و ژمارەی دەنگەکانی سەرجەم کاندیدە دەرچووکانی لە ھەڵبژاردندا بڵاو کردەوە.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت پێشتر  کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکانی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بڵاوکردەوە تێدا لیستی ھاوپەیمانێتی سائیرون بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر و ڕێبەری ڕەوتی سەدر بە بەدەستھێنانی زیاتر لە ٥٤ کورسی لە کۆی ٣٢٩ کورسی پەرلەمان و بە جیاوازی حەوت کورسی لەگەڵ لیستی فەتح براوەی یەکەمی ھەڵبژاردنەکە بوو.

بەپێی ئەنجامەکانی کۆمسیۆن لیستی سائیرونی موقتە سەدر بە ٥٤ کورسی یەکەمی ھەڵبژاردنەکان بووە دوای ئەو لیستی فەتح بەسەرۆکایەتیی ھادی عامری بە ٤٧ کورسی دووەم بووە دواتر لیستی ھاوپەیمانی نەسر بە ٤٢ کورسی و دەوڵەتی یاسا بە ٢٦ کورسی پلەی سێبەم و چوارەمیان گرتووە.

لە لیستەکانی ھەرێمی کوردستان  بەپێی ئەنجامە گشتییەکان پارتی لەسەر ئاستی عیراق بەبەدەستھێنانی ٢٥کورسی لە پلەی یەکەمدایە، پاشان یەکێتی ١٨ کورسی، گۆڕان پێنج کورسی، نەوەی نوێ چوار کورسی، ھاوپەیمانی  دوو کورسی، یەکگرتوو دوو کورسی، کۆمەڵی ئیسلامی دوو کورسی بەدەست ھێناوە.

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: