Advertisements
Skip to content

ئایار 23, 2018

مارادۆنا بەتوندی ھێرش دەکاتە سەر ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی و باسی میسیش دەکات

by Nabard

لە دەیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا مارادۆنا باسی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەکات ھەروەھا باسی میسیش دەکات.

مارادۆنا دەڵێت ” سامپاولی ڕاھێنەرێکی زۆر خراپە، ھیچ پلانێکی ڕوونی نیە، ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر تیپەکە نیە، ھیچ ھاوسەنگیەک لەنێوان ھێرش بردن و بەرگری کردندا نیە”.

لەدرێژەی قسەکانیدا وتی: ئەمڕۆ بیستومە کە سامپاولی دەیەوێت بە پلانی ١-٢-٣-٣-٢ یاری دەکات کە ئەمەش جێگای پێکەنینە، لەبەر ئەم ھۆکارەیە ھیچ باوەڕم بەتواناکانی ڕاھێنەر نیە ، تەنھا باوەڕم بە توانای یاریزانەکانە.

دەربارەی میسی وتی: میسی پێویستی بە جامی جیھانی نیە بۆ ئەوەی خۆی بسەلمێنێت، میسی خۆی بەھرەیەکی ناوازەی ھەیە.

ھەروەھا مارادۆنا ئاماژەی بەوەش کرد کە دوایین جار کە قسەی لەگەڵ میسی کردووە ئەو کاتە بووە کە یارییەکەیان بە ڕیاڵ مەدرید دۆڕاند، پێی وتم کە دەیەوێ قسەم لەگەڵ بکات.

نەبەرد

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: