ئەگەر بە خوێ و ئاو ڕوخسارت بشۆیت چی ڕوو دەدات ؟!

لەڕێی ئەم بابەتەوە ئەم زانیاریە نوێیە وەربگرە و بزانە سوودی چیە ئەگەر ڕوخسارت بە ئاو و خوێ بشۆیت .
1- خوێی سروشتی كانزاو پێكهاتەی تایبەتی تیادایە كونیلەكانی پێست بە قوڵی خاوێن دەكاتەوە  و  ڕوخسار لەخاڵ و كونیلە ڕەشەكان پاك دەكاتەوە .
2-ئەو برینە بچوكانەی لەئەنجامی دەستكاریكردنی زیپكەوە دروست دەبێت لەسەر پێست بەشۆردنی بە ئاو و خوێ چارەسەر دەبێت و سووربونەوە و هەوكردنی سەرپێست چارەسەر دەكات .
3-پێستت نەرم و ناسك و شێدار دەهێڵێتەوە .
5-شۆردنی ڕوخسار بە خوێ و ئاو  دەردانی چەوری ژێر پێست ڕێك و هاوسەنگ دەكاتەوە ، لەكاتێكدا زۆربوونی ڕێژەی دەردانی چەوریەكانی ژێر  پێست  دەبێتە هۆی دەركەوتنی زیپكە و خاڵی ڕەش لەسەر پێست .
چۆنیەتی شۆردنی ڕوخسار بە ئاو و خوێ :
سەرەتا كاتی ئاسایی چۆن ڕوخسارت خاوێن كردۆتەوە ئەوە بكە و پێستت بەهێواشی وشك بكەرەوە ، دواتر كەوچكێك خوێ زیاد بكە بۆ قاپێك ئاوی شلەتێن و خوێكە لە ئاوەكەدا بتوێنەرەوە و لەڕێی پارچەیەك لۆكەی خاوێنەوە خوێیاوەكە لە پێستت بدە و بهێڵە چەند خولەكێك خوێیاوەكە بە پێستتەوە بمێنێتەوە و دواتر ئاوی شلەتێن بكە بە ڕوخسارتدا .
بۆ ئەوەی ئەنجامی باشت دەست بكەوێت ڕۆژانە دوو جار بەیانیان و ئێواران ئەم كارە دووبارە بكەرەوە .
سەرچاوە : زانیاری گشتی
Advertisements

کؤمینتت چیە؟