Advertisements
Skip to content

ئایار 27, 2018

بۆ تاقیکردنەوەکان وەزارەتی پەروەردە ئامێری پووچەڵکردنەوەی قۆپییە بەکاردەهێنێت

by Kurd
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ بۆ تاقیکردنەوە وزارییەکان وەزارەتی پەروەردە ئامێری پووچەڵکردنەوەی قۆپییە بەکاردەهێنرێت، کە  لە ناوەراستی هۆڵەکاندا بەبەرزی مەترێک و ٦٠ سانتیمەتر دادەنرێت و سەرجەم هێڵەکانی مۆبایل پووچەڵدەکاتەوە.

مەریوان عومەر، بە خەندان-ی راگەیاند، تاقیکردنەوەکان هەر رۆژ نارۆژێك ئەنجامدەدرێت، یەک شەممە و سێ شەممە و پێنجشەممە پۆلی ١٢-کان تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەن، رۆژانی شەممە و دووشەممە و چوارشەممەش پۆلی نۆکان تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن جگە لە ئەمڕۆ.

دەشڵێت، سەرجەم هۆڵەکان بەڕێوەبەر و چاودێری هۆڵ و سەرجەم پێداویستییەکانیان بۆ دابینکراوە، هێڵێ ئینتەرنێتیش کار ناکات و هێزەکانی پۆلیسیش بۆ ئاسایش و پاراستن و چاودێریکردنی هۆڵەکان دابینکراوە.

لە سنووری پارێزگای سلێمانی سلێمانی٣٢ هەزارو ٨٧٥ خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆی بنەڕەتی دەکەن، لە ٦٧١ هۆڵدا، کە هەشت هۆڵیان بۆ خوێندنی ئیسلامییە، هەروەها ٣٦ هەزار و ٧٤٩ خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ ئامادەیی دەکەن لە ٦٢٥ هۆڵدا.

 

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: