Advertisements
Skip to content

ئایار 31, 2018

وەزارەتی پەروەردە دوای ئاشکرابوونی هەڵە لە پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی زیندەزانی و کوردی بڕیارێکدا

by Kurd

دوای ئاشکرابونی هەڵە لە پرسیارەکانی وانەی کوردی و زیندەزانی وەزارەتی پەروەردە وەڵامەکانی دواخست

هەموو ساڵێک کەموکوڕیەکانی وەزارەتی پەروەردە لە کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکاندا بە ئاشکرا بۆ خوێندکاران و هاوڵاتیان دەردەکەوێت و ئەمساڵیش دوای ٣ تاقیکردنەوە ی پۆلی ١٢ ، هەڵە لە پرسیارەکانی وانەی زیندەزانی و کوردی بە ئاشکرا دەرکەوت بە جۆرێک لە وانەی زیندەزانی ٨ نمرەی خوێندکاران هەروا بە فیرۆچوەو لە وانەی کوردیش ٤ نمرە و ئەمەش بە فەرمی لەلایەن سەرپەرشتیارانو مامۆستایانی پسپۆری ٢ وانەکەوە لە مێدیاکان باسی لێوەکراوە.

ئەمرۆ دوای تەواوبونی تاقیکردنەوەی بیرکاری بڕیاروابوو وەزارەتی پەروەردە وەڵامە نمونەییەکان پۆست بکات وەک رۆژانی تر بەڵام وا دیارە بۆ زیاتر نەکەوتنە هەڵەوە نایانەوێ وەڵامە نمونەییەکانی وانەی بیرکاری پۆست بکەن و دیسان مامۆستایان و شارەزایان هەڵەکانی وانەی بیرکاریش دەربکەن ئەگەر هەبێ.
پەیج و مالپەری زانکۆلاین وەک هەمیشە لە گەڵ خوێندکاران و قوتابیاندا بوەو هەلمەتێکی هاشتاگی دەستپێکردوەو داوا دەکات وەزارەتی پەروەردە بە زوترین کات ٨ نمرەی وانەی زیندەزانی و ٤ نمرەی وانەی کوردی ببەخشێتە خوێندکاران .

#کوانمرەکانم

 

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: